قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، لە رۆژی شەھیدی یەکێتیدا یادەوەری ئەو ھەزاران شەھیدەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەنەوە کە خوێنی پیرۆزی خۆیان کردە قوربانی بەرگری کردن لەم خاک و نیشتمانە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کێلی شەھیدەکانمان گەورەترین ناسنامەمانە و لەم رۆژەدا پەیمان و وەفا دووپاتدەکەنەوە کە پارێزەری دەستکەوتەکان بن و ھەوڵ بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان بدەن. قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە، سەرباری دووپاتکردنەوەی بەڵێنی بەھێزترکردنی ریزەکانی یەکێتی، ھەمووان لە بەردەم دەرفەتێکی مێژووییدان بۆ گێڕانەوەی متمانەی گەل، بەتایبەت لە قۆناغی دوای ھەڵبژاردن بە گرتنەبەری شێوازە دیموکراتییەکان وەک ھۆکارێک بۆ گۆڕانکاری لەپێناو راستکردنەوە و بەرەوپێش بردن و بەدیھێنانی سەرکەوتنی زیاتر بۆ ھەرێمی کوردستان. قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، ھەمیشە خۆیان بە ‌قەرزدارباری کەسوکارە سەربەرزەکانی شەھیدان دەزانن.