وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێکی لە بارەی وتەکانی خلووسی ئاکار بڵاوکردەوە
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
ئاماژەیان بەوەشکردووە، بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە کەسێک لە پێگەیەکی فەرمیی دەوڵەتدا ڕێگە بە خۆی بدات ئینکاری واقیعێکی مێژوویی و دیموگرافی و جیوگرافی بکات کە لە ڕاستیدا خۆشی قەناعەتی پێی نییە. ئەو بەڕێزە خۆشی سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە و، پێمان ناڵێ ئەو شوێنەی سەردانی کردووە کوێیە و ناوی چییە؟
جەختیش لەوەدەکەنەوە، ئەگەر ئەم بەڕێزە لە بوونی جیۆگرافیای کوردستان ھەر گومانی ھەیە با ئاوڕێک لە بەڵگەنامە و مێژووی عوسمانییەکان بداتەوە ئینجا بۆی دەردەکەوێت کوردستان ھەیە یان نییە. عەقلیەتی نکوڵیکردنی میللەتێک و جیۆگرافیاکەی ھەمیشە سەرچاوەی کێشە و گیروگرفت بووە و بە ھیچ ئەنجامێک ناگات.