بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیاز یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت لەگەڵ پێشنیازەیاسای ھەمواری یاسای سەلماندن و ھەموارەکانی دەکات.


لە تەوەرێکی تریشدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بە پێی کارنامەکەی کۆبوونەوەکە پڕۆسەی دەنگدان بۆ پڕۆژەیاسای ھەمواری یاسای بزربووەکان لە ھەڵمەتەکانی لەناوبردنی بە کۆمەڵی گەلی کوردستانی عێراق دەکرێت. ھەروەھا لە تەوەری کۆتاییدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان دەکرێت.