٧٠٪ی کارەکانی دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ شەقامی مەلیک مەحمود تەواو کراوە
کوردسات نیوز
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
شەقامی مەلیک مەحمود دابینکردنی کارەبا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەی دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ تۆڕی ڕووناکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکان کە جگە لە بەخشینی سیمایەکی جوان بە شەقامەکە کاریگەری زۆری دەبێت بۆ سەلامەتی شۆفێران، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ئێستادا ٧٠٪ی شەقامەکە کارەبای بەردەوامی بۆ دابین کراوە و بەم نزیکانە ھەمووی تەواو دەبێت.
لە ماوەی رابردوودا شەقامەکانی سلێمانی نۆژەنکرانەوە و نەمام و درەختی زیاتریش بۆ سەوزکردنەوەی شەقامەکان روێنران.