قوباد تاڵەبانی لە رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكاندا پەیامێكی بڵاوكردەوە
کوردسات نیوز
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
دەقی پەیامەکە :
بەڕێزان خوشک و برایانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان
بەبۆنەی رۆژی جیھانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و لەم یادەدا پەرۆشی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی گەشەکردوو کە ئێوەی خاوەن پێداویستی تایبەت رۆڵی تێدا ببینن وەک ھەر تاکێکی تری کۆمەڵگە. ھەر لەم یادەشدا داواکارم لێتان کە؛ ئەوپەڕی توانای خۆتان بخەنەگەڕ و چۆک دانەدەن لەبەردەم ھەر ئاستەنگێک کەدێتە رێگای بەدیھێنانی مافە رەواکانتان. وئێمەش لەحکومەت دەبێ جددیتر و زیاتر کار بۆ نەھێشتنی جیاکاری و رووبەرووی ھەر جۆرە ستەمێک ببینەوە کە لەم توێژە گرنگەی کۆمەڵگە بکرێت تاوەکو دەگەینە ئاستی زامنکردنی تەواوی مافەکانی خاون پێداویستی تایبەتەکان لە بەدەستھێنانی چاودێری تەندروستی و خوێندن و کارکردن و ھەموو داواکاری و مافەکانیان.