قوباد تاڵەبانی راگەیاندوە، بە‌داخە‌وە‌، دیسانە‌وە‌، داعشە تاریكپە‌رستە‌كان هە‌لێكیان بۆ رە‌خسا و دە‌ستیان گە‌یشتە‌ رۆڵە‌كانی گە‌لی كورد، لە‌ ئاكامدا حەوت پێشمە‌رگە‌ و سێ هاوڵاتی كورد شە‌هید بوون،  زۆر بوونی پەلامارەكانی داعشی تیرۆریست لە‌م ماوە‌یە‌دا سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی مە‌ترسیی ئەو گروپە تێرۆریستییە هە‌ر ماوە، پێویستیشە كێوماڵ و چاودێری و پڕكردنە‌وە‌ی بۆشایی ئە‌منی ئە‌و ناوچانە‌ زیاتر بێت بە‌تایبە‌ت ئە‌و ناوچانە‌ی دە‌كە‌ونە‌ نێوان هێڵی بە‌رگری هێزی پێشمە‌رگە‌ و هێزە‌ عێراقییە‌كان، بە‌هاوكاری و هە‌ماهە‌نگی هێزە‌ هاوپە‌یمانە‌كان. هاوتە‌ریبیش لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌؛ كار بۆ نە‌هێشتنی فیكری تیرۆریستی بكرێت چونكە‌ تاوە‌كو ئە‌و فیكرە‌ بمێنێت، تیرۆریش هە‌ر دە‌مێنێت. هە‌روە‌ها پێویستە‌ شانە‌ نووستوە‌كانیشیان لە‌ڕە‌گەوە ریشە‌كێش بكرێن.