دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و کەسوکاری مامۆستا موحسن عەلی ئەکبەر
بەڕێزان ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی کۆچکردوو 

بەداخەوە، شەوی رابردوو ھەواڵی ماڵئاوایی تێکۆشەری دێرینی گەلەکەمان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان مامۆستا موحسن عەلی ئەکبەرم پێگەیشت،  بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتانم دەزانم.


مامۆستا موحسن جوامێرێکی سەردەمی شۆڕشی نوێ و رۆژگاری سەختی خەبات، تێکۆشەرێکی بەئەمەک و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو، یەکێک بوو لەو چەند راگەیاندنکارە ماندوونەناسانەی کەرۆڵی گرنگیان ھەبوو لەدەرچواندنی شەرارە و رێبازی نوێ و دواتریش لەئێزگە ھەواڵی شۆرش و وتاری گڕاوی بۆ بەرزکردنەوەی وورەی جەماوەر دەنوسی.


مامۆستا موحسن، یاساناس، فەرماندە، پێشمەرگە، راگەیاندنکار، پارلەمانتار، وەزیر و لەحزبیش چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی گرتبووە ئەستۆ لەسلێمانی و شارەزوور و گەرمیان، جێگای بەھەشتی بەرین بێت، خوای گەورە سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران