موحسن عەلی تێکۆشەری دێرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوای توشبوونی بە پەتای کۆرۆنا شەوی رابردوو گیانی لەدەستداو ئەمرۆ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی کەسوکار و ھاوڕێیانی و بەرپرسانی حزبی و حکومی لە گردی سەلیم بەگ لە سلێمانی بەخاکسپێردرا.


مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لەوتەی ماڵئاوایدا رایگەیاند، مامۆستا موحسن یەکێک بوو لە تێکۆشەرە دڵسۆز و بە ئەمەکانی یەکێتی و جێگەی رێزی ھەموو پێکھاتە و نەتەوەکانی خانەقین بوو، ھەر ئەوەش وایکرد، خەڵکی خانەقین لە دوا ھەڵبژاردندا پاداشتیان دایەوە و یەکێتی دەنگێکی زۆری لە خانەقین ھێنا.