ژیان و گوزەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ئاستێکی خراپدا تێدەپەڕێت، پێویستە ھەموومان پارێزەری بەدیھێنانی مافەکانیان بین و کاربکەین بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆیان، ئەوە ئەرکە و دەبێت جێبەجێی بکەین.


ئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشە بە میکانیزمێکی گونجاوتر خواستەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابین بکەن و زەمینەیان بۆ بڕەخسێنرێت تا بەشدارێکی چالاکتری ناو کایەکانی کۆمەڵ بن، تواناشارەواکانیان بە گەڕبخرێت و شانبەشانی توێژ و چینەکانی تر خزمەتی زیاتری ھەرێمەکەیان بکەن.


ئەمڕۆ کە ڕۆژی جیھانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە، باوەڕی تەواوم بە تواناکانتان ھەیە، سەرباری ئاستەنگەکان دانەبڕاوان و لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا ڕۆڵ دەبینن، بۆیە ئێوە شایەنی گەرمترین پیرۆزباین لەم بۆنەیەدا و بەڵێنیشتان پێدەدەم پشتیوان و ھاوکارتان بم و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لەگەڵتان دەبێت بۆ بەدیھێنانی ئاوات و خواستەکانتان و دابینکردنی ئایندەیەکی گەشتر بۆتان.

ھەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن


دڵسۆزتان


بافڵ جەلال تاڵەبانی