فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیاکانی گارە و مەتینا بۆردومان دەکەن
کوردسات نیوز
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو ھێرشی یەک بەدوای یەکیان کردووەتە سەر ناوچەکە و ترس و دڵەڕاوکێی ھاوڵاتیانی ناوچەکەی زیاتر کردووە.
ماوەی ٨ مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری بەرواری باڵا و چیای گارە و نھێلێ و نێروە و ڕێکان بۆردومان دەکات و زیانی گەورەی گیانی و ماڵییان بە ھاوڵاتیان گەیاندووە.



