بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر لەگەڵ ژمارەیەک تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی ھەولێر کۆبووەوە و ڕایگەیاند، ھەر ھەنگاوێک نراوە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەو و ئاساییکردنەوەی ئەرکەکانی حیزب بووە، و ئەو بارە لارەی بە دەستی ئەنقەست دروستکرابوو ڕاستکراوەتەوە و لەمەودوا بەرپرسیاریەتی و ئەرکی حیزبی بە ڕێگایەکی تەندروستدا تێدەپەڕێت، بافڵ تاڵەبانی ھانی ھەموو لایەکیدا کار بکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و بە گەرموگوڕییەوە بانگەشە بکەن.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی ھەمەلایەنە لەسەر پێشھاتەکان کرا و پەرۆشی یەکێتی ناو یەکێتی و سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان دووپاتکرایەوە.
ھاوسەرۆک لەو بەسەرکردنەوەیەدا تەئکیدیکردەوە یەکێتی بە چاوی ڕێزێکی زۆرەوە دەڕوانێتە خەبات و تێکۆشانی ھەموو ئەو سەرکردە و تێکۆشەر و پێشمەرگانەی لە ڕۆژانی سەختدا بەشدار و کۆڵەکەی شۆڕشی نوێ بوون. ڕاشیگەیاند، لای ئێمە، ئێوە سەرمایەیەکی نیشتمانی و گرنگ و بە نرخی نەک تەنھا میللەتەکەمان بەڵکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشن و خەباتی ئێوەش بەرپرسیاریەتی ئێمەیە کە یەکێتی بپارێزین و بەھێزتری بکەین.
ئەو ڕێکخراوانە کەمپینێکیان ڕاگەیاندووە بە ناوی "بۆ ئەوەی نەمرن لە تینویەتیدا" و لە نوێترین کاریاندا کامێرای چاودێری و کۆلی ئاو و سۆندە و ماتۆڕی ئاویان گەیاندە دەربەندیخان بۆ ئەوەی ئاژەڵە کوێیەکانی چیای بەرانان لە تینویەتی ڕزگار بکەن، ئەم ئامێر و پێداویستیانەش بە پاڵپشتی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی دابینکراوە.
بە پێی زانیارییەکان، قۆڵی یەکەم ھێزەکانی کۆماندۆی پێشمەرگە و یەکەیەکی ھێزەکانی فەڕەنسا لە شۆراو ئۆپراسیۆنەکەیان دەستپێکردووە تا گوندەکانی پەڵکانە، لە قۆڵی دووەمیش ھێزێکی ھاوبەشی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا و لیوای ٥٢ی سوپای عێراقی و لیوای ٥٢ی حەشدی شەعبی لە زنجیرە چیای غەرە و گوندی قوریچای دەستیان پێکردووە و تا ئێستا دەستیانگرتووە بەسەر چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش و تەقێنراوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ماوەی ڕاگرتنی ھاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی پەروێزخان دیاری نەکراوە، تەنھا ڕێگە بە گەڕانەوەی ھاوڵاتیان دەدرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، خالید شوانی ئامادەکاریەکانی بازنەکەی بۆ سەرخستنی ھەڵبژاردنەکە لە ناوەندی شاری کەرکوک خستەڕوو.
خالی شوانی ڕایگەیاند، لە قۆناغی یەکەم تیمی ھاندانمان بۆ ھەموو کۆمیتەکانی سنوری بازنەی دوو دروستکردووە و قۆناغی داھاتووی ئامادەکاریەکان خۆی لە کاری ھاندانی ھاوڵاتیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکە دەبینێتەوە، قۆناغی ھاندانیش لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست پێدەکەین.
ڕاشیگەیاند، ئەرکی سەرەکی تیمەکان لە ھەفتەی داھاتوودا بریتیە لە ھاندانی چین و توێژەکان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکەدا.
ڕوونیشی کردەوە پێویستە تیمەکانی ھاندان بە باشی بچنە ناو جەماوەرەوە و دەنگدەران لە گرنگی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکە ئاشنا بکەن.
خالید شوانی ڕاشیگەیاند ئەم ھەڵبژاردنە پرۆسەیەکی گرنگە بۆ داھاتووی کەرکوک بەو پێیەی دەنگدەرانی کەرکوک بە دەنگاندانیان بۆ لیستی ھاوپەیمانی کوردستان پیلانی تەعریبچیەکان لە کەرکوک پوچەڵ دەکەنەوە کە دەیانەوێت جارێکی تر پارێزگای کەرکوک تەعریب بکەنەوە.
وتیشی، سەرخستنی کاندیدەکانی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانیش لە پارێزگای کەرکوک دەبێتە مایەی زامنکردنی مافەکانی خەڵکی کەرکوک لە بەغداد.
بە مەبەستی دانانی پلان بەرنامەی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ سەرخستنی کاندیەکانی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان دەرباز کۆسرەت ڕەسول ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری پارێزگای ھەولێری لیستی ھاوپەیمانی لە سۆران لە کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ کادیران و ئەندامی مەڵبەندی ٦ی سۆران و فەرماندە سەربازیەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە ڕێکخست.
لەو کۆبوونەوەیە تیشک خرایە سەر شێوازی دەستپێکردن و ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ سەرخستنی کاندیداکانی لیستی ھاوپەیمانی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی شارەوانییەکانی ئەنجومەنەکە، شەقامی ١٠٠ مەترییان بەسەرکردەوە و "ئازاد محەمەد" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، کارەکانی پڕۆژەکە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن و ئەو سەرنج و تێبینیانەشی لەسەر کارەکانی پڕۆژەکە ھەیانە دەخرێنەڕوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەی ئەو خاوەن باخ و زەوی و خانوو و پڕۆژانەش دەکەن کە موڵکەکانیان دەکەونە بەر شەقامی ١٠٠ مەتری.
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغداد بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبونەوەیەکی مانگی تەمموزدا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە رەسمی بڕیاریدا تا ئەو کاتەی وردبینی لە داھات و پشکی ھەرێم دەکرێت، بەغداد مانگانە بەردەوام دەبێت لە ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێم.
وتیشی، لە ئێَستادا رێکارە ئیدارییەکان بۆ ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری تر وەک پیشینە بۆ مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و لە داھاتوویەکی نزیکدا پارەکە رەوانە دەکرێت.
لەبارەی ناردنی پشکی ھەرێم و جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عیراقیش روونیکردەوە، تا ئێستا یاساکە جێبەجێ نەکراوەو کاری ئەو لیژنەیەی وردبینی لە داھاتی نەوتی و نانەوتی ھەرێم دەکات لە قۆناغی کۆتاییدایە، بەڵام چەند لایەنێک بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن ریکلامی رێگری لە ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە و پشکی ھەرێم دەکەن، بۆ جێبەجێکردنی یاسا و بڕیارەکان و پشتگوێخستنی ئەو دەنگۆیانە، ئەرکی حکومەتی ھەرێمە ئەو رێکارانەی لەسەریەتی جێبەجێیان بکات.
دەقی پەیامەکە...
بەڕێز کاک مەسعود بارزانی..
بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان..
بەبۆنەی (٧٥)مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دەکەین، ھیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە خەباتی سیاسی و تێکۆشان لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و بەدیھێنانی سەرجەم خواست و داواکارییە ڕەواکانی کوردستانیان بەگشتی.
بەڕێزان…
وەک دەزانن لە ئێستادا ھەرێمەکەمان لەگەڵ چەندین پرس و ئاڵنگاریی گەورەی سیاسی، ئەمنی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و تەندروستی ڕووبەڕووە، ھەموو ئەمانەش دەخوازن ململانێی سیاسی و بەرژەوەندیی حزبی و کێشە لاوەکییەکان وەلابنێین و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش بکەین بە بنەما بۆ یەکخستنی ڕایەڵە نیشتمانییەکان لەپێناو پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییە باڵاکانی میللەتەکەمان و پارێزگاریکردن لە قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان، بە ئاڕاستەی وەدیھێنانی خواست و داخوازییەکانی گەلی کوردستان لە تەواوی ئاست و بوارە جیاوازەکاندا.
بۆ گەیشتن بەم ئامانجانەش پێشبینیمان ئەوەیە کە بەڕێزتان لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و حزبە تێکۆشەر و بەرپرسیارەکانی تری کوردستان ڕۆڵی بەرپرسیارانەی خۆتان لە دوورخستنەوەی مەترسییەکانی سەر ھەرێمەکەمان بگێڕن و زەمینەی نووسینەوەی دەستوورێکی گەلپەسەندی گونجاو لەگەڵ ھەلومەرجی نوێی ناوخۆ و عێراق و ناوچەکە بڕەخسێنن، بە جۆرێک خواستەکانی ھاووڵاتییانی کوردستان و ماف و ئازادییە گشتییەکانیان ببێتە تەوەری گشت سازان و لێکگەیشتنەکان.
جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەم، ھەر سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
د.رێواز فایق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
١٦ی ئابی ٢٠٢١
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بۆردومانەکەی تورکیا، کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، تا ئێستاش زانیاری رەسمی لەسەر زیانە گیانی و مادییەکان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی چەند زانیارییەک دوو کەس کوژراون و چواری تریش برینداربوون.
ھەر دوای بۆردومانەکەش مینێکی چێنراو لەناو بازاڕی کۆنی شەنگال تەقیەوە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر - بنکەی پۆلیسی ئیسکان زانیاری گەیشتە پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێک بەرەو شاری سلێمانی ھەڵاتووە، پۆلیسی سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاگادارکردەوە بەدواچوونی تەواو بکەن بۆ دۆزینەوەی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەنجام توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی شارەزور- بنکەی پۆلیسی شارەزورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە تۆمەتبار ڕفاندبووی .
ونیشیکردەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو دوای تەواوکردنی رێکارەیاساییەکان رەوانەی پۆلیسی ھەولێر دەکرێتەوە .
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و بە دواداچون، لە سێ چالاکی جیاوازدا ھەشت کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی ھۆشبەر دەستگیرکراون و شەش کیلۆ و ٢٨ گرام حەشیش و کریستاڵیش دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چالاکییەکان لە رۆژانی ٨ و ١٠ی مانگی حوزیران و ١٠ی تەموزدا ئەنجامدراون و تۆمەتبارەکانیش بەپێی ماددەی ٢٥ لە یاسای مادەی ھۆشبەر دەستگیرکراون.