شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش، پەلاماری گوندی (خدر جیجە)یان لە بناری چیای قەرەچووغ داوە و دەستڕێژی گوولەیان لە دانیشتووانی گوندەکە کردووە و چەکی قورس و سوکیان بەکارھێناوە و دانیشتووانی گوندەکەش رووبەڕوویان بوونەتەوە، بەھۆیەوە سێ ھاوڵاتی کە برای یەکترن شەھید بوون و دوو ھاووڵاتی تریش بریندار بوون،

دوای پەلامارەکەی داعش، ھێزەکانی پێشمەرگە کەوتنە راوەدوونانی تیرۆریستان و ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ناوچەکە دەستپێکرد، بەڵام لە کاتی کێوماڵەکەدا بۆمبێکی چێندراو بە ھێزەکانی پێشمەرگەدا تەقیەوە و بەھۆیەوە حەوت پێشمەرگە شەھید بوون، کە ئەفسەری باڵاشیان لە ناودایە.


پەلامارەکەی شەوی رابردووی داعش لە کاتێکدایە، رۆژانی شەممە و یەک شەممە و دوو شەممەی ئەم ھەفتەیە، تیرۆریستانی داعش سێ جار پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ و قەزای کفریدا و بەھۆیانەوە ھەشت پێشمەرگە شەھید بوون.