کۆمەڵەی زانستە سیاسیەکانی کوردستان بە ھاوکاری ڕێکخراوی ڕەنگەکان پانێلێکی لە بارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕێکخست.
لە پانێڵەکەدا چاودێران و شارەزایانی بواری ھەڵبژاردن ڕایانگەیاند: ھەرچەندە دوای بێنەو بەردەیەکی زۆر تا ڕادەیەک ئەوە یەکلایی بووەتەوە ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، بەڵام ھێشتا ھەندێک ئاستەنگ و گرفت لە بەردەم ھەڵبژاردنەکەش ماوە بە تایبەت ئەو ئاستەنگانەی کە بەھۆی یاسایی نوێی ھەڵبژاردنەکان ھاتووەتە ئاراوە و بەشێکیان ڕەنگە لە وادەی بانگەشە و بەشێکی تریان ڕەنگە لە ڕۆژی دەنگداندا ببنە گرفت لە بەردەم پڕۆسەکەدا.
ئەوەشخرایەڕوو ئامانجی پانێڵەکە دروستکردنی ھۆشیارییەکی گشتییە بۆ دەنگدەر و کاندیدەکان و کەمکردنەوەی ئەو ئاستەنگانە لە بەردەم پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکەدا.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.
وتیشی، ھێشتا بە ڕەسمی ڕەزامەندییەکەی عێراق نەگەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان، دوای گەیشتنی ڕەزامەندییەکە کار دەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بینا و دابینکردنی ئەفسەر و کارمەند بۆ نوسینگەکە.
"عەمید سالار عەبدوڵا" ڕاشیگەیاند، کردنەوەی ئەو نوسینگەیە کارئاسانی زیاتر بۆ دانیشتوانی قەزای پێنجوێن دەکات لە کاتی دەرکردنی پاسپۆرت، چونکە دانیشتوانی پێنجوێن بۆ ئەو مەبەستە ناگەڕێنەوە بۆ سلێمانی.
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان چەند زانیارییەکی نوێ لە بارەی پرسە ناوخۆییەکانی یەکێتی خستەڕوو و ڕایگەیاند، بەڵگەم ھەیە ھەم پشکنینی ناوخۆیی و ھەم پشکنینی دەرەکی و ڕووسیشم ھەیە، دانپێدانان و ڤیدیۆ و کۆمەڵێک بەڵگەی دیکەش ھەن بۆ ژەھرخواردکردنم و پزیشکانیش پێیان وتووم تۆ چۆن ماوی؟ ئەم ژەھرخواردنە بە جۆرێک بووە کە تۆ لە ماوەیەکی کەمدا نەمێنیت.
وتیشی، من نەموتووە لاھور شێخ جەنگی کوردستان جێبھێڵێت، خۆی پێشنیازی کردووە کە لە ڕێی سەرکردایەتییەوە داوا بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھیچ کارمەند و ڕۆژنامەنووسێک ئازار نەدراوە و لێی نەدراوە، بەڵکو تەنھا نێردراونەتە ماڵەوە، چونکە ئەو کەناڵانە بە داھات و پارەی ئیدارەی گشتی یەکێتی دروستکراون، ھەندێکیشیان بۆ سیخوڕی بەسەر سەرکردەکان و کەسانی دیکەوە دروست کراون، بۆ ئەوەش بەڵگەی تەواو ھەیە.

ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ھەردوو پۆستەکە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان بوون و کاندیدەکانیان لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە ڕەوانەی ئەنجومەنی پارێزگا کراوە و بە زۆرینەی دەنگ متمانەیان پێدراوە.
د. شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەممەوە نەخۆشخانەکە بە ڕووی تووشبووانی کۆرۆنادا دەکرێتەوە و ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چاودێری چڕ و مانەوەیە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاسا.
"ئاری جەلال"سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی ٦٠ کۆچبەری ھەرێمی کوردستان کە خەڵکی سلێمانی و رانیە و قەڵادزێن لە شاری ئیزمیر لە تورکیا دەستگیرکران، لەبەرئەوەی ئەو کۆچبەرانە خۆیان بە خەڵکی سوریا ناساندوە، لەلایەن تورکیاوە رادەستی ھێزەکانی بەرەی نوسرە لە عەزاز کراون.
وتیشی، نوسینگەی "قوباد تاڵەبانی"جێگری سەرۆکی حکومەت لەو پرسە ئاگادار کراوەتەوە، لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەو کۆچبەران بۆ ھەرێمی کوردستان بگەڕێنرێنەوە.
دەقی پەیامەکە :
خەمێکە کە ھەرگیزاو ھەرگیز بە تێپەربوونی رۆژگار ناڕەوێتەوە ، برینێکە ھەتا دێت قوڵتر ئەبێت و ئاسەوارەکەی ڕۆژ داوای ڕۆژ زەقتر ئەبێتەوە ..!!
چۆن تەبا و یەک ڕیز ئەبین و چۆن برینە قوڵەکانمان سارێژ ئەبن ئەگەر ھێنانی دەبابەی دوژمن بۆ ناو ماڵی کورد و شکاندنی شکۆی پەرلەمان و لەناوبردنی خەونی گەلە خێر لەخۆ نەدیوەکەمان و گولەباران کردنی خەڵکانی بێتاوان و بڕینی زمانی کەریم عوسمانی ھونەرمەند و بێسەروشوێن کردنی ھاشمی جیھاز و ھەموو ھاشم و کەریمەکانیتر و لە سێدارەدانی دەیان سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی کە لەژێر سایەی یەکێتیدا ھەولێر ببووە پەناگەیەکی ئارام بۆیان (تاکو لێیەوە دژی بەعس و زۆرداری خەبات بکەن) لەلایەن پارتییەوە بەقارەمانێتی و داستان بەخەڵکی کوردستان و ھەولێر بفرۆشرێتەوە ..؟!
شورەییە لەکاتێکدا کە ھێشتا ئێسک و پروسکی سەدان پێشمەرگە و خەڵکی بێتاوان نەدرابێتەوە بەکەسوکارییان ، بکەرانی ئەو خیانەتە ساڵانە بێنەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان و شانازی بکەن بە ٣١ ی ئابێکەوە کە باوک و برا و ژن و کچ و کوڕی بینەرانییان تێدا شەھید و بێسەروشوێن کردبێت ..!!
ئەوپەری شەرمەزارییە شانازی بەشەرعییەت وەرگرتن لە لوولەی ئەو دەبابە و چەکانەوە بکرێت کە ١٨٢ ھەزار ھاووڵاتی بێتاوانیان ئەنفال کرد ، لەو ڕژێمەی پێنج ھەزار ژن و منداڵی بێتاوانی لەھەڵەبجە شەھید کرد ، لەو ھێزەی ھەزاران گوندی کوردستانی وێران کرد ..!!
گەلی کورد گەلێکی پەرتەوازە و تەنیا و خاوەن دوژمنە ، بۆیە پێویستە پشت بەستن بەدوژمنان لەپێناو بەدەستھێنانی خواست و ئارەزووە تایبەتەکان تەحریم و تەجریم بکرێت و بەتاوانی نیشتمانی لەقەڵەم بدرێت ، گوێ لەئازار و ھاواری یەک نەگرتن غەدر بێت ، ھەست بەبرسێتی و نەھامەتی خەڵک نەکردن شەرمەزاری بێت ، خیانەت بەشانازی لەقەڵەم دان کفر بێت ، داوای لێبوردن لەخاک و گەل و نیشتیمان نەکردن ناپاکی بێت و رێگریکردن لەدووبارە بوونەوەی ٣١ ئاب ئامانجی ھەمووان بێت و بەدیھێنانی خەونی گەلەکەمان خەونی ھەمووان بێت ..!!
ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەھیدانی ٣١ی ئاب و دەستی غەدر و خیانەت ..
نەفرەت لە شەڕی ناوخۆ و کوشتنی کورد بە دەستی کورد ..
ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمساڵ حکومەتی ھەرێم دووجار بودجەی بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی ھەولێر تەرخانکردوە، لە قۆناغی یەکەمدا ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دینار و لە قۆناغی دووەمیشدا ٩٢٥ ملیۆن دینار، بڕیارە ملیارێک و ٢٥٠ ملیۆن دیناری تریش لە مانگەکانی ئاب و ئەیلول و تشرینی یەکەم خەرج بکرێن.
پەیامنێری کوردسات نیوزیش لە ھەولێر رایگەیاند، پێشتر ٣٥%ی دانیشتوانی ھەولێر بە تانکەر ئاویان دەکڕی، دوای چارەسەری کیشەی کەمئاوی چەند گەڕەکێکیش، بەڵام بەتەواوی کێشەکان چارەسەر نەکراوە و لە ئێستادا زیاتر لە ١٠ گەڕەک ئاوی پێویستیان بۆ دابین نەکراوە و بە تانکەر ئاو دابەشدەکرێت.