کوردستانکوردستان

لە ساڵی 1996 ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان رۆژی 21 تشرینی دووەمی بە رۆژی جیهانی تەلەفزیۆن دیاریكرد و ئامانج لە دیاریكردنی ئەو رۆژەش، بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی حكومەت ‌و رێكخراوەكان ‌و كەسایەتییەكانە بۆ پەخشی تەلەفزیۆنیی بە ئامانجی پێشكەشكردنی بێلایەنانەی زانیاریی لەبارەی پرس ‌و رووداوە گرنكەكان كە كاریگەرییان لەسەر كۆمەڵگا دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، لە رۆژی شەھیدی یەکێتیدا یادەوەری ئەو ھەزاران شەھیدەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەنەوە کە خوێنی پیرۆزی خۆیان کردە قوربانی بەرگری کردن لەم خاک و نیشتمانە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کێلی شەھیدەکانمان گەورەترین ناسنامەمانە و لەم رۆژەدا پەیمان و وەفا دووپاتدەکەنەوە کە پارێزەری دەستکەوتەکان بن و ھەوڵ بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان بدەن. قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە، سەرباری دووپاتکردنەوەی بەڵێنی بەھێزترکردنی ریزەکانی یەکێتی، ھەمووان لە بەردەم دەرفەتێکی مێژووییدان بۆ گێڕانەوەی متمانەی گەل، بەتایبەت لە قۆناغی دوای ھەڵبژاردن بە گرتنەبەری شێوازە دیموکراتییەکان وەک ھۆکارێک بۆ گۆڕانکاری لەپێناو راستکردنەوە و بەرەوپێش بردن و بەدیھێنانی سەرکەوتنی زیاتر بۆ ھەرێمی کوردستان. قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، ھەمیشە خۆیان بە ‌قەرزدارباری کەسوکارە سەربەرزەکانی شەھیدان دەزانن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"مەریوان پیرباڵ" لێپرسراوی راگەیاندنی پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگا کۆدەبێتەوە و لە تەوەری یەکەمدا پرۆسەی دەنگدان بۆ دانانی " تاریق جەلال" بە قائیمقامی قەزای کۆیە دەکرێت و لە تەوەری دووەمدا چۆنییەتی دابەشکرنی نەوت و غاز تاوتوێ دەکرێت. مەریوان پیرباڵ وتیشی، لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا لیژنەی ناوخۆ راپۆرتەکان لەبارەی رووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن و تەقەکردنەکانی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر دەخاتەڕوو و گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەی دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ تۆڕی ڕووناکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکان کە جگە لە بەخشینی سیمایەکی جوان بە شەقامەکە کاریگەری زۆری دەبێت بۆ سەلامەتی شۆفێران، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ئێستادا ٧٠٪ی شەقامەکە کارەبای بەردەوامی بۆ دابین کراوە و بەم نزیکانە ھەمووی تەواو دەبێت.

لە ماوەی رابردوودا شەقامەکانی سلێمانی نۆژەنکرانەوە و نەمام و درەختی زیاتریش بۆ سەوزکردنەوەی شەقامەکان روێنران.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە کەسێک لە پێگەیەکی فەرمیی دەوڵەتدا ڕێگە بە خۆی بدات ئینکاری واقیعێکی مێژوویی و دیموگرافی و جیوگرافی بکات کە لە ڕاستیدا خۆشی قەناعەتی پێی نییە. ئەو بەڕێزە خۆشی سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە و، پێمان ناڵێ ئەو شوێنەی سەردانی کردووە کوێیە و ناوی چییە؟ 


جەختیش لەوەدەکەنەوە، ئەگەر ئەم بەڕێزە لە بوونی جیۆگرافیای کوردستان ھەر گومانی ھەیە با ئاوڕێک لە بەڵگەنامە و مێژووی عوسمانییەکان بداتەوە ئینجا بۆی دەردەکەوێت کوردستان ھەیە یان نییە. عەقلیەتی  نکوڵیکردنی میللەتێک و جیۆگرافیاکەی ھەمیشە سەرچاوەی کێشە و گیروگرفت بووە و بە ھیچ ئەنجامێک ناگات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیاز یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت لەگەڵ پێشنیازەیاسای ھەمواری یاسای سەلماندن و ھەموارەکانی دەکات.


لە تەوەرێکی تریشدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بە پێی کارنامەکەی کۆبوونەوەکە پڕۆسەی دەنگدان بۆ پڕۆژەیاسای ھەمواری یاسای بزربووەکان لە ھەڵمەتەکانی لەناوبردنی بە کۆمەڵی گەلی کوردستانی عێراق دەکرێت. ھەروەھا لە تەوەری کۆتاییدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاشکراشیکرد کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بارودۆخێکی تایبەت بووە و پەیوەندی بە کشانەوەی ئەمریکا نییە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست چونکە مانەوەی ئەمریکا لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی بە بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردوو لاوە ھەیە.


سەبارەت بە عێراق برێت مەکگۆرک باسی لەوەکرد، ئەمریکا پشتگیری لە سەروەری خاکی عێراق دەکات و بەردەوامیش دەبێت لە ڕاھێنان بە سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە، ھەر لە وتارەکەیدا مەکگۆرک نیگەرانی ئەمریکای خستەڕوو سەبارە بە دۆسییەی ئەتۆمی ئێران و وتی، جگە لە ڕێگەی دیپلۆماسی ڕێگەی تر کراوەیە لە بەردەممان. جەختیشیکردەوە ئێران دوژمی ئەمریکایە و دەیانەوێت ئازادی بگەڕێننەوە بۆ ئێرانییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"موقەدەم یاسین بەرزنجی" وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لە ماوەی چەند سەعاتێکدا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن کە دەیویست لە سلێمانی ھەڵبێت، ھەروەھا باندێکیشیان دەستگیرکردووە کە لەناو شاری سلێمانی بازرگانیان بە کەرەستەی مێژوویی و کەلەپووری کردووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، راگرتنی دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە ژمارەیەک گەڕەکی سلێمانی بەھۆی کاری نۆژەنکردنەوە و پاککردنەوەی تانکییەکانی ئاو بووە و گرفتەکە چارەسەرکراوە.


وتیشی، لەئێستادا دابەشکردنی ئاو ئاسایی بووەتەوە و ئاوی گەڕەکەکان بەردراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەھاب ھەڵەبجەیی لە ڕۆژی شەھیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندوە، دروود و نەمری بۆ ڕۆحی شەھیدان، وەفاو بەردەوامی و بۆ ڕێبازی پاکی شەھیدانی دەستی تیرۆر، ئەوان لەپێناو خاک و میللەت و ماف و ئازادی و ژیانی شایستەی مرۆڤانە خۆیان کردە قوربانی، بەگیانی خۆیان چرای ژیانی ئێمەیان ڕوناک کردەوە.


ئاماژەی بەوەشکردوە، وەفاداری و درێژەدان بە ڕێبازی شەھیدان ئەرکی ئەخلاقی و کادرانەی یەکێتیانەی سەرشانمانە بۆ خزمەتی خانەوادەی سەربەرزیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...
١٩٧٦/١١/٢١، ڕۆژی لە سێدارەدانی شەھیدان شیھاب و جەعفەر و ئەنوەرە، ھاوکات ڕەمزی گیانفیدایی شەھیدانی یەکێتییە، بەبەختکردنی گیانیان، ڕۆحی بەرگری و مەدالیای کوردایەتی یان بە نیشتیمانەکەیان بەخشی.


شەھیدانی یەکێتی بۆ ئازادی و ڕزگاری و سەرفرازی و فەراھەمکردنی خۆشگوزەرانی، ئاسودەی بۆ دنیایەکی نوێی پڕ لە ئومید و دیموکراسی ڕووە و شارستانییەت و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و ئازادیی بیرووڕا ڕۆحیان کردە قوربانی، بەڵام بە داخەوە ھێشتا زۆرێک لە ئامانجەکانیان بەدی نەھاتووە.


 سەرەڕای ناڕەزایی و ڕەخنەیەکی زۆر لەناو خەڵکدا، لە بەرامبەر دەسەڵات و یەکێتیش، بەڵام شەھیدان، لەناخی خەڵکدا ڕێزی تایبەتی خۆیان ھەیە لە مێژووی گەلەکەمان، چونکە ئامانجەکانیان ڕەوا بووە و ھێشتا شایەنی درێژەپێدانن و دەبێت ھەوڵ بۆ بەدیھێنانی بدرێت.


ھەر بۆیە دەبێت ھەمیشە ئەو ڕاستییە لەبەرچاو بگرین، ھەوڵبدەین باری داراییان لە ئێستایان زۆر باشتر بکرێت و ڕێکخراوتر بن، ھەروەھا بایەخی تەواو بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بدرێت، بایەخ بە گەنجان و لاوانمان بدرێت وەک سامانێکی نەتەوەی سەیربکرێن. 


شەھیدان سەرقافڵەی ئازادی و خەباتی نەپساوەی میللەتەکەمانن، دەبێت  لە ئاستی خەبات و قوربانی دانی  شەھیدانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا سەری ڕێز و وەفا دابنەوێنین ، دەشبێت ھەموومان لەبەرامبەر ڕۆحیاندا بەوەفابین، بەوەفابوونیش تەنھا بەوە دەبێت کە لە پێناو ئامانجەکانیاندا تێبکۆشین، ئەو ئامانجانەی کە بە داخەوە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر بە لاڕێدا دەبرێت ، ئەوەش زیانێکی گەورە لە پرسی نەتەوەکەمان دەدات.


بەرز وپیرۆزبێت یادی شەھیدانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و ھەر بەم بۆنەیەوە سەری ڕێز بۆ سەرجەم شەھیدانی نەتەوەکەمان دادەنەوێنین.


حاکم قادر حەمەجان 
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی (ی.ن.ک)

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی ھەرێم رایگەیاند، بە ھیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلە کراونەکان "مەلیکە" تۆمار ناکرێن، لەبەر ئەوەی دەستکاریکراون و سوکانیان لە راستەوە بۆ چەپ گۆڕدراوە، ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆئەوە ناشێن لەسەر شەقامەکان ھاتووچۆ بکەن.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە ئێستادا نزیکەی پێنج ھەزار ئۆتۆمبێل لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، لەبەر ئەوەی مەرجی توندوتۆڵییان نییە و لە پشکنین دەرناچن، تائێستا ژمارەیان پێ نەدراوە.


جەختی لەوەشکردەوە، لە ھەوڵی ئەوەدان یاسایەک بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەربکەن، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلانەی  بڕدراوەن و شوێنی سوکانیان گۆڕدراوە، بە ھیچ شێوەیەک تۆمار ناکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی سبەینێ ئاسمان نیمچە ھەور و لە ھەندێک ناوچە ھەوری تەواو دەبێت، بەو ھۆیەشەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم دەگرێتەوە.


راشیگەیاندوە، لە سلێمانی و ‏ھەڵەبجە بارانبارین لە زۆربەی کاتەکان بەردەوام دەبێت، لە بەشێک لە ناوچەکانی تری ھەرێمیش ‏نمەباران دەبارێت، ھەندێک کاتیش ئاستی بارانبارین زیاد دەکات بۆ لێزمە باران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تاھیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەکوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی رێنماییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تەندروستی، بڕیارە لە سەعات ١٢ی ئەمشەو بەدواوە ھەر ھاووڵاتییەکی عێراقی ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بێت و گەشتی درەوەی وڵات بکات، پێویستە کارتی وەرگرتنی ھەردوو ژەمی ڤاکسین و پشکنینی "پی سی ئاڕ"ی پێبێت و پشکنینەکەش نێگەتیڤ بێت.


وتیشی، ھەموو ھێڵە ئاسمانییەکان ئاگادار کراونەتەوە، لەکاتی بڕینی تکتدا، ئەو پێداویستییانەیان پێبێت، بۆئەوەی توشی کێشە نەبن.


جەختیشیکردەوە، ئەگەر ھاووڵاتییەک تەنھا پشکنینی کردبێت و ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، بەھیچ شێوەیەک رێگەی گەشتکردنی پێنادرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بۆری ئاوی خواردنەوەی دوکان-سلێمانی تەقیوە، لە ئێستاشدا تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەی ئەو بۆرییەن.


وتیشی، بەھۆی تەقینی ئەو بۆرییە، کێشەی دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی و چەمچەماڵ دروست دەبێت، بەڵام ھەوڵدەدەن بە زووترین کات بۆرییەکە چاک بکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...801802803804805...956