نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بەشی ھەشتەمی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتووتە ھەرێمی کوردستان و دوای تەواوکردنی رێکارە ئیدارییەکان، لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی شارەکانەوە چەکەکان دابەش دەکرێن، راشیگەیاند، بڕی ئەو پارەیەی کە ھاتووە، ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی و ٣٥٠ ملیۆن دیناری بۆ پارێزگای ھەولێر و ٥٠ ملیۆن دیناریشی بۆ پارێزگای دھۆک دەبێت.