یەکێتی و پارتی لە بارەی شایستەی کورد لە حکومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان کرد
کوردسات نیوز
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی ھاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ھەردوولا ڕێککەوتن پێکەوە بە وەفدێکی ھاوبەشی کوردستانی دانوستاندن لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان دەستپێبکەن، بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، وەرەقەیەکی کاری ھاوبەش ئامادەکراوە و جەختکراوەتەوە، کورد بە یەکەوە بەشداری لە حکومەتی داھاتوودا بکات بۆ ئەوەی ببێتە ھاوبەشێکی ڕاستەقینە.



