"موقدەم یاسین سەمیع"وتەبێژی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تۆمەتبارەکانی خۆپیشاندانەکەی پیرەمەگرون بەتۆمەتی تێکدانی موڵکی گشتی، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش سلێمانی دەستگیرکراون و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، دوای رێوشوێنە یاساییەکان ژمارەیەکیان بەبارمتەی یاسایی و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە ئازاد دەکرێن.
سەبارەت بە ڕەنگی جلوبەرگی تۆمەتبارەکان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەپێی یاسا و رێنمایی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان زیندانیان بەپێی ستاندارد دەبێت جلوبەرگی زیندانی یەکپۆشی بێت، سەبارەت بە ڕەنگەکەشی رەنگێکی جیھانی پەیڕەوکراوە و پەیوەندی بە جۆری تۆمەتەکەوە نییە.