کوردستانکوردستان

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەکاتێکدا کە خوێندکاران لە ڕێی خۆپیشاندانێکی شارستانییەوە ناڕەزایەتییان دەبڕی و داواکاری خۆیان دەخستەڕوو، بەڵام لەڕێی چەند کەس و لایەنێکەوە بۆ مەرامی سیاسی ھەوڵدرا بە ‌دروستکردنی گرژی و ئاژاوە و گۆڕینی ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان بەرەو تووندوتیژی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھەموو چین و توێژێک مافی خۆیەتی لە چوارچێوەی یاسا و لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی داوای مافی خۆیان بکەن یان ناڕەزایەتی دەربڕن، لە ھەمانکاتدا ئەرکی ھێزە ئەمنییەکانە رێگر بن و نەھێڵین یاسا پێشێل بکرێت و ئاسایش و ئارامی شار تێک بدرێت و ئەرک و بەرپرسیارێتیشیانە وەک ھێزی ئاسایش بەوپەڕی پیشەییانە و سەردەمییانە مامەڵە لەگەڵ سەرپێچیکاران بکەن. ئاشیکراشیکرد، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، ئاسایشی سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە بەشێوەیەکی نەشیاو و نایاسایی ئازاری ‌گەیاند بە خۆپیشاندەرێک.

 
 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە ھەولێر ھێزە ئەمنییەکان لەبەردەم چەند زانکۆ و بەشە ناوخۆیەکی خوێندکاران بڵاوکراونەتەوە و رێگری لە چوونە دەرەوە و خۆپیشاندانی خوێندکاران دەکەن، خوێندکارانیش لەناو حەوشەی زانکۆکانەوە داوای دەرماڵەکانیان دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا بودجەیەک بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تەرخان بکرێت. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بودجەکە بۆ خوێندکارانی کەم دەرامەت و چارەسەرکردنی کێشەی بەشە ناوخۆییەکانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"د. سامان بەرزنجی" وەزیری تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا بڕیاری پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین بە ھاوڵاتیان دەدەن، ھەروەھا لە مانگی داھاتووەوە ھەڵگرتنی کارتی ڤاکسین یان پشکنینی ھەفتانەی پی سی ئاڕ، دەبێتە مەرج بۆ دەوام و فەرمانگە و زانکۆ و شوێنە گشتییەکان. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، ٢١٪ی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەرووی ١٢ ساڵەوە ژەمی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە و لە ١٤% یشیان ژەمی دووەمیان وەرگرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا ھاوڕا بوون ئەو ڕەوشەی لە کەرکوک دەگوزەرێت جێی ڕەزامەندی ھیچ پێکھاتەیەکی شارەکە نییە.


وەفدی یەکێتی و حزبی تورکمان ئیللی ئیدانەی سیاسەتی تەعریبیان کرد کە لەسەر دەستی ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت بەڕێوەدەچێت و داوایان کرد ئەو کێشەیە بە پێی دەستوور یەکلایی بکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، بەڕێوەبەرایەتی ناحیە و پۆلیس و فەرمانگەی کارتی نیشتمانی و رەگەزنامە لە یەک بینادایە و بەو ھۆیەشەوە چەند فەرمانگەیەک سوتێنراوە و زیانی زۆریان پێگەیشتووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بابەتی ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تاووتوێکراوە، بڕیاردراوە بە تەرخانکردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ باشترکردنی ڕەوشی بەشە ناوخۆییەکان و ڕەوشی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان.


لە بارەی خۆپیشانی خوێندکارانیش ڕایگەیاند، خۆپیشاندان مافی ھەر تاکێکە، بەڵام سوکایەتیکردن جێگەی قبوڵکردن نییە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، وەزارەتی ڕۆشنبیری پشتیوانی ھەموو داوایەکی مەدەنییانەی چین و توێژەکانی  کۆمەڵگەیە، بەڵام بە توندی ھەموو کارێکی تێکدەرانەش ئیدانە دەکات.


جەختی لەوەشکردووەتەوە، پەلاماردانی کتێبخانە، کارێکی دوور لە ڕەوشتی شارستانییە، ناکرێت بۆ بە دەستھێنانی خواست و داواکاری توێژێک، فەرمانگە و دامەزراوە و ئاڵا بکەونە بەر ھێرش و سوتاندن و وێرانکاریی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت لەگەڵ پێشنیازەیاسای ھەمواری یاسای سەلماندن و ھەموارەکانی دەکات. ھاوکات خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پڕۆژەیاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت.


لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا پڕۆژەیاسای ھەمواری یاسای بزربووەکان لە ھەڵمەتەکانی لەناوبردنی بە کۆمەڵی گەلی کوردستانی عێراق دەنگی لەسەر دەدرێت و لە تەوەری کۆتاییشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ڕاپۆرتی داھاتی کارەبای شارەکان و سەرپێچییەکان ئامادە دەکرێت و ھەڵمەتی نەھێشتنی سەرپێچیش بەردەوام دەبێت و ڕێکاریی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.


جەختی لەوەشکردووەتەوە، بە کەمکردنەوەی ڕۆتین و دابینکردنی پێداویستییەکان، پڕۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت و ژمارەیەکی زیاتر دەبەسترێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئیدانەی ئەو توندوتیژیانەی کرد کە لە خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ ڕوویانداوە. ھاوکات پشتیوانی لە داواکاری خوێندکارانیش کرد بۆ گەڕانەوەی دەرماڵە.


فراکسیۆنی یەکێتی ڕاشیگەیاند، سێ یاداشت بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران ئاڕاستەی حکومەت کراون پێویستە جێبەجێیان بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٤وە بەھۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش پێدانی دەرماڵە بە خوێندکاران ڕاگیراوە، لە خۆپیشاندانەکاندا خوێندکاران داواکارن مانگانە دەرماڵەی خوێندنیان بۆ خەرج بکرێت و خزمەتگوزاریەکانی بەشە ناوخۆییەکان و کافتریا و سیستمی خوێندن لە زانکۆکان باشتر بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە خوێندن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ھێمن ھەورامی" جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٩وە وادەی یاسایی کۆمیسیۆن تەواو بووە و پێویستە یاساکە ھەموار بکرێتەوە، ئەوەش پێویستی بە ڕێککەوتن و سازانی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە، بەڵام لەناو لایەنەکاندا ڕای جیاواز ھەیە و پێویستە ھەمووان بۆچوونەکانیان یەکبخەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕێواز فایەق" سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، داواکاری خوێندکاران ڕەوایە و داوای لە ھەردوو وەزارەتی دارایی و خوێندنی باڵا کرد ‏ھەماھەنگی بکەن بۆ ئەوەی داواکاری خوێندکاران بخەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.‏


بڕیاریشدرا یاداشت بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بنێردرێت بۆ ئەوەی ھەردوو وەزیری ‏دارایی و خوێندنی باڵا بچنە پەرلەمان و تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران بکەن.‏

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی و ئان لیندە پێکەوە باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان سوید و ھەرێمی کوردستان و دواپێشھاتە سیاسییەکان و دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.


لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و سوید، قوباد تاڵەبانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە پەیوەندییەکی باش ھەیە و ئاماژەی بەوەدا کە لە چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێم لە بوارە جیاجیاکاندا سودیان لە ھاوکارییەکانی سوید بینیووە و ستایشی ئەو ھەماھەنگییەی کرد و وتی: "حکومەتی ھەرێمی کوردستان جددییە لە ئەنجامدانی چاکسازی و لەو ڕووەوە ھەتا ئێستا ھەنگاوی باشی بڕیوە".


سەبارەت بە ڕەوشی عێراقیش، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەسەر بنەمای دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پەلە بکرێت لە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ڕێککەوتن لەسەر پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق.


لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی سوید لە ڕەوشی پرسی جێندەری پرسییەوە لە ھەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە کە بە ھەموو توانایەوە کار دەکات بۆ بەدیھێنانی باڵانسی جێندەری لە ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...799800801802803...956