گۆرانکاری لە لیستی دابەشکردنی موچە کرا
کوردسات نیوز
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
سبەینێ مووچەی ھێزی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی و لیوای نەوت و گاز و فەرماندەیی زێرەڤانی دابەش دەکرێت، ھەرچەندە بڕیاربوو سبەینێ وەزارەتەکانی پەروەردە و کاروباری کۆمەڵایەتی مووچە وەربگرن، بەڵام گۆڕانکاری لە پێدانی مووچەدا کراوە و سبەینێ مووچەی ھێزی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی و لیوای نەوت و گاز و فەرماندەیی زێرەڤانی دابەش دەکرێت ، حکومەتی ھەرێم لە سەرەتای ساڵی نوێوە دەستی بە دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو کردووە و تا ئێستا موچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و پێشمەرگە و دارایی و ئابوری و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە دابەشکراوە.