logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

بەشێکی تری ھاوکارییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەشەناوخۆییەکانی خوێندکاران

بەشێکی تری ھاوکارییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەشەناوخۆییەکانی خوێندکاران

کوردسات نیوز

٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

article-image
نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

وەزارەتی وزەی ئێران دەستپێشخەریی "رۆژێک بێ ئۆتۆمبێل" رادەگەیەنێت
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست١ سەعات لەمەوبەر

وەزارەتی وزەی ئێران دەستپێشخەریی "رۆژێک بێ ئۆتۆمبێل" رادەگەیەنێت

وەزارەتی وزەی ئێران، لە پێناو کەمکردنەوەی بەکاربردنی سووتەمەنی و لە سۆنگەی قووڵبوونەوەی قەیرانی دابینکردنی وزە لە وڵاتدا، دەستپێشخەریی "رۆژێک بێ ئۆتۆمبێل"ی لە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتەکەیدا دەستپێکرد.

عەباس عەلی ئابادی، وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، وەزارەتەکەیان کارمەندان هان دەدات بۆ بەکارهێنانی هۆکارەکانی گواستنەوەی جێگرەوە و دەستبەرداربوون لە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان.

جەختیشی کردەوە کە حکومەت هەوڵ دەدات پرۆسەی دەست بەسەرەوەگرتن و رێکخستنی بەکاربردنی وزە لە دامەزراوە رەسمییەکانی خۆیەوە دەستپێبکات.

ئەم دەستپێشخەرییە لە وەڵامی رێنماییەکانی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێراندا هاتوو، کە تیایدا داوای کردبوو هەفتانە رۆژێک لە دامەزراوە حکومییەکاندا بکەرێتە رۆژی بێ ئۆتۆمبێل، هاوشانی کارکردن بۆ گەشەپێدانی گواستنەوەی گشتی و زیادکردنی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی هایبرید.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا رێکاری رەفتاری پیشەیی مامۆستایان و خوێندکارانی پەسەند کرد
کوردستان١ سەعات لەمەوبەر

وەزارەتی خوێندنی باڵا رێکاری رەفتاری پیشەیی مامۆستایان و خوێندکارانی پەسەند کرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رێکاری رەفتاری پیشەیی مامۆستایان و خوێندکارانی لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئیمزا کرد، کە رێگری دەکات مامۆستا پەیوەندی سۆزداری، هاوسەرگیری، یان پەیوەندی تەلەفۆنی تایبەت لەگەڵ خوێندکاراندا دروست بکات.

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رێکارەکەی ئیمزا کردووە کە تەواوی زانکۆ، ئەنجومەن، دەستە و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، هەروەها ئامانج لێی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و دیاریکردنی ستانداردەکانی رەفتاری پیشەیییە لە قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی، خوێندنی باڵا و بۆردی کوردستانی.

تەوەرەی یەکەم، رەفتاری ئەکادیمی و پیشەیی مامۆستایان رەفتاری یەکسان: قەدەغەیە جیاوازی لە نێوان خوێندکاراندا بکرێت لەسەر بنەمای ئایین، نەتەوە، رەگەز، بیروڕا، یان باری ئابوری و کۆمەڵایەتی.

پەیوەندییەکانی مامۆستا و خوێندکار: قەدەغەیە مامۆستا پەیوەندی سۆزداری، هاوسەرگیری، یان پەیوەندی تەلەفۆنی تایبەت لەگەڵ خوێندکاراندا دروست بکات. لە حەڵەتی هاوسەرگیری لە کاتی خوێندندا، مامۆستاکە دەگوێزرێتەوە بۆ دەرەوەی بەش و کۆلێژەکە.

پەیوەندیی تەلەفۆنی: پەیوەندییەکان دەبێت لە رێگەی ئیمەیڵی رەسمی، پلاتفۆرمی زانکۆ (LMS)، یان لە رێگەی نوێنەری پۆل و سەرۆک بەشەوە بێت. 

رێگریکردن لە بەرتیل و دیاری: وەرگرتنی دیاری لە خوێندکاران بە بەرتیل هەژمار دەکرێت و کەیسەکە رەوانەی دادگا دەکرێت.

رێگریکردن لە بەرژەوەندیی خزمایەتی: مامۆستا بۆی نییە وانە بڵێتەوە، بێتە سەرپەرشتیار یان ئەندامی لیژنەی تاوتوێکردن، ئەگەر خوێندکارەکە خزمایەتی تا پلە چوار لەگەڵیدا هەبێت. 

شێوازی وانەوتنەوە: دەبێت وانەکان بە بێلایەنی بڵێنەوە و دەستەواژەی هاندەر بۆ دووبەرەکی، جیاکاری نەتەوەیی یان ئایینی بەکارنەهێندرێت. 

هەڵسەنگاندن و نمرەدان: نمرەی خوێندکاران تەنها لەسەر بنەمای هەوڵ و کۆششی زانستی دەبێت و نابێت پەیوەندییە کەسییەکان کاریگەرییان لەسەر بڕیارەکان هەبێت. 

پاراستنی ئاکاری گشتی: قەدەغەیە مامۆستا لەژێر کاریگەری خواردنەوە کحولییەکان بچێتە ناو حەرەمی زانکۆ یان هۆڵەکانی خوێندن. 

گەیاندنی زانیاری و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: دەبێت مامۆستایان بە وشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەن بۆ پاراستنی ناوبانگی زانکۆ. 

تەوەرەی دووەم: رەفتار و ئەرکەکانی خوێندکاران پشت بەستن بە توانای خۆیی: خوێندکار دەبێت لەسەر بنەمای توانای زانستی خۆی نمرە بەدەستبهێنێت و قەدەغەیە پەنا بباتە بەر واسیتە، فشار، یان هەڕەشەکردن لە مامۆستا.

 پەیوەندی رەسمی: خوێندکاران بۆیان نییە پەیوەندی کەسی یان تەلەفۆنی راستەوخۆ لەگەڵ مامۆستا دروست بکان یان بانگهێشتی خوان و پێشکەشکردنی دیاری بکان. 

پۆشاک و کۆدی جلوبەرگ: دەبێت خوێندکاران رەچاوی ئادابی گشتی و کولتوری کۆمەڵگە بکەن و پابەندی رێنماییەکانی (Dress Code)ی زانکۆ ببن. 

بەکارهێنانی مۆبایل: بەکارهێنانی مۆبایل لە ناو هۆڵەکاندا قەدەغەیە، مەگەر بە رەزامەندی مامۆستا و بۆ مەبەستی فێربوون بێت. 

تۆمارکردنی دەنگ و وێنە: تۆمارکردنی وێنە، ڤیدیۆ یان دەنگی مامۆستا لە کاتی وانەدا بە بێ رەزامەندی پێشوەختە بە تەواوی قەدەغەیە.

 ناوهێنانی مامۆستا: پێویستە لە کاتی ناوهێناندا پاشگری زانستی یان پێشگری "مامۆستا" بەکاربهێندرێت. 

پاراستنی ئارامی و کەلوپەلەکان: ئەنجامدانی چالاکی سیاسی، ئایینی و کۆمەڵایەتی یان سازدانی ئاهەنگی کەسی (وەک رۆژی لەدایکبوون) لە ناو حەرەمی زانکۆدا بە بێ مۆڵەت قەدەغەیە. 

قەدەغەکردنی ماددە زیانبەخشەکان: بردنەژوورەوەی چەک، خواردنەوە کحولییەکان، یان دروستکردنی ئاژاوە و تێکدانی ژینگەی ئۆتۆمبێل یان هۆڵەکان قەدەغەیە. 

ئامادەبوون لە وانەکان: دواکەوتن لە وانەی یەکەم تەنها تا 10 خولەک بە پاساوی رەوا رێگەپێدراوە، لە وانەکانی تردا مامۆستا سەرپشکە لە رێگەنەدان بە چوونی خوێندکار بۆ ناو هۆڵ. 

تەوەرەی سێیەم: حوکمە گشتییەکان هەفتەی ئاڕاستەکردن (Orientation): زانکۆکان پێویستە لە هەفتەی یەکەمی خوێندندا رۆژێک بۆ ئاشناکردنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بە رێنماییەکان تەرخان بکەن. 

سەرپێچی و سزاكان: هەر جۆرە جیاکاری یان سەرپێچییەک بەپێی یاسای بەرژەوەندیکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژماره (14)ی ساڵی 1991 و رێنمایی بەرزەفتکردنی خوێندکاران دادگایی یان رێکاری یاسایی لەبەرانبەر دەگیرێتەبەر.

 قەدەغەکردنی جگەرەکێشان: جگەرەکێشان و ڤەیپ لە ناو زانکۆ قەدەغەیە، جگە لەو شوێنانەی تایبەت دەکرێن (Smoking Area).

 پاراستنی نهێنی سکاڵاکار: ناو و ناسنامەی ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر پێشێلکارییەکان پێشکەش دەکەن بە نهێنی دەپارێزرێت. 

جێبەجێکردن: ئەم رێکارە لە رۆژی دەرچوونییەوە دەچێتە بوار جێبەجێکردن و بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) و ساڵانی دواتر بەکاردەهێندرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ترەمپ: ئێران بە هەر نرخێک بێت دەیەوێت رێککەوتن بکات
جیهان١ سەعات لەمەوبەر

ترەمپ: ئێران بە هەر نرخێک بێت دەیەوێت رێککەوتن بکات

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئێران بە هەر نرخێک بێت دەیەوێت رێککەوتن بکات بەڵام رێگەی پێنادرێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران بە هەموو شێوەیەک هەوڵی بەدەستهێنانی رێککەوتن دەدات و خوازیاری گەیشتنە بە رێککەوتن بە هەر نرخێک بێت، بەڵام جەختی کردەوە کە تاران بە هیچ جۆرێک دەستی بە چەکی ئەتۆمی ناگات.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، رەنگە شەڕی ئێران پێش یان دوای هەڵبژاردنی خولی نیوەی ئەمریکا کۆتایی پێبێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە ئیمزا لەسەر رێککەوتنێک بکات کە کەموکوڕی تێدابێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە جەنگی روسیا و ئۆکراین، ترەمپ داوای لە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین کرد هێرشەکانی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی روسیا رابگرێت، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندییە بازرگانی و سیاسییەکانی واشنتۆن لەگەڵ پەکین کرد و رایگەیاند، چین لە چەند ساڵی رابردوودا بە دادپەروەرییانە مامەڵەی لەگەڵ ئەمریکادا کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٦. هەموو مافەکان پارێزراوە.