وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومی ئاگادار دەکاتەوە، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران، پێویستە ستافی کارگێریی و مامۆستایان و خوێندکاران لە کاتی تاقیکردنەوەکان و دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندن ماسک ببەستن و لەگەڵ تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن دەبێت ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە ئاستێکی زۆر باشدا جێبەجێ بکرێن.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە چەند ھەفتەی ڕابردوو زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٥٠ ھەزار ماسک و شەش ھەزار و ٧٠٠ پاککەرەوەیان بەسەر پەروەردەی گشتیی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشکردووە.