تەرمی ئەو ژنە دووگیانەی لە بێلاروس گیانی لەدەستدا دەگەڕێنرێتەوە ھەرێم
کوردسات نیوز
٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
کەسوکاری ئەو ژنە دووگیانەی لە ڕۆژی ٣ کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لەسەر سنوری بێلاروس و پۆڵەندا گیانی لەدەستدا بە کوردسات نیوزیان ڕاگەیاند، تەرمی ئەڤین عیرفانی تەمەن ٣٧ساڵ گەیشتووەتە تورکیا و بڕیارە سەعات پێنجی بەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی بگاتە شاری بەغداد.
لە بارەی گەڕانەوەی تەرمەکەی بۆ ھەرێمیش کەسوکارەکەی دەڵێن تاکو ئێستا دڵنیانین کەی تەرمەکەی دەگاتەوە شاری ھەولێر.
کۆتایی ساڵی ڕابردوو ژمارەیەک لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان کە دەیانەویست بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، لەسەر سنوری بێلاروس و پۆڵەندا گیریان خوارد و بەھۆی سەرما و سۆڵەشەوە ژمارەیەکیان گیانیان لەدەستدا.