لیژنەکانی پشکنین و بەدواداچوونی لقی ھەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان سەنتەرێکی جوانکاریان داخست بە ھۆکاری ئەوەی کەسێک خۆی بە پزیشک ناساندووە و کاری جوانکاری لە سەنتەرەکەدا کردووە.


بە پێی زانیارییەکانی لیژنەی سەندیکای پزیشکان، بەشێک لە سەنتەری جوانکاری لە ڕۆژانی پشووی ڕەسمی کەسانێکی بە ناو پزیشک لە دەرەوەی ھەرێم دەھێنن بێ ئەوەی ڕێگەپێدانی سەندیکایان ھەبێت، ئەوان ڕێگەی کارکردنیان پێدەدەن.


ڕاشیگەیاندووە، چەند ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونی لقی ھەولێری سەندیکای پزیشکان چاودێری یەکێک لەو سەنتەرانەکرا و دەرکەوت کەسێک خۆی بە پزیشک ناساندووە و کاری جوانکاری دەکات، ڕاستەوخۆ لایەنی پەیوەنیداری لێ ئاگاردارکراوەتەوە، دواتر لەلایەن پۆلیسی شارەوانی لە قائمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر ئەو سەنتەرەی داخست بۆ جێبەجێکردنی سزای یاسایی بەسەریاندا.