لە پەلامارێکی سوپای تورکیا بۆ سەر کۆبانێ ١٥ ھاوڵاتی بوونە قوربانی
کوردسات نیوز
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ سوپای تورکیا پەلاماری شاری کۆبانێی داوە و دوو کەسی بریندار کردوە، دواتر تۆپخانەکان گوندەکانی قەرەمۆخ و خانێ و تەل حاجیب و سەرزۆری و گەلتەپەی نێوان کۆبانێ و گرێ سپییان تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا ھاوڵاتییەک شەھیدبوو ١١ی تریش بریندار بوون، لەناو بریندارەکاندا منداڵێکی تەمەن چوار ساڵیش ھەیە.
میدیاکانی ڕۆژئاڤا راشیانگەیاند، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی کۆبانێ گواسترانەوە و ھێرشەکانیش بۆ سەر ناوچەکە بەردەوامە.



