یادگار ئیسماعیل لێپرسراوی راگەیاندنی چاکسازی گەورانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوێنێ بەندکراوێک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی دوای ئەوەی لەگەڵ دوو بەندکراوی تر شەڕی کردووە، لە لایەن ئیدارەی چاکسازییەکەوە رەوانەی بەشی تەنیایی کراوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە نێو زیندانەکەدا دۆزراوەتەوە.


وتیشی، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە بەندکراوەکە لە رێگەی جلوبەرگ و بەتانییەکەی خۆی خنکاندوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەندکراوەی خۆی خنکاندووە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٥ و بەپێی ماددەی ٤٠٦ی سزادان، بە ٢٠ ساڵ زیندانیکردن حوکمدراوە.