بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە دوو چالاکی جیادا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، دوای چاودێریکردنی تۆمەتبارێک لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە کە دراوی ساختەی ئەمریکی پێبووە و بە نیاز بووە ساخی بکاتەوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت. لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕی ٨٥٠ دۆلاری ساختەدا لە جۆری ٥٠ دۆلاریی.
ڕاشیگەیاند کە تۆمەتبار (ئ، ب، ع) لەدایکبووی ١٩٩٢ دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
لەلایەکی تریشەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئشکرایکرد، پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێک کە بازرگان و بەکارھێنەری ماددەی ھۆشبەرە، مەفرەزەکانی پۆلیس توانیان تۆمەتبار (م، ی، م) لەدایکبووی ١٩٩٤ دەستگیر بکەن.
لە ئێستاشدا تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی ھۆبەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی دەکرێت.