"زارا محەمەدی" لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرھەنگی نۆژینە، لە لایەن دادگای سنەوە بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە حیزبە کوردییەکاندا پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، لە دادگای پێداچوونەوەش سزاکەی پەسەندکراوە.


پارێزەری "زارا محەمەدی" ڕایگەیاندووە، زارا تەنھا لەبەر چالاکی مەدەنی و فێرکردنی زمانی کوردی ئەو سزایەی بەسەردا سەپێنراوە و پەیوەندی بە حیزبە کوردییەکانەوە نییە.


ئەو سزایەی زار محەمەدی لە کاتێکدایە، لە دەستوری ئێراندا زمانی کوردی دانی پێدانراوە، لە زانکۆی کوردستانی شاری سنەش بەشی زمانی کوردی کراوەتەوە و ساڵانە ٤٠ خوێندکار لە قۆناغی بەکالۆریۆس وەردەگرێت.