وەزارەتی پێشمەرگە لە بارەی ھێرشە مووشەکیەکەی ئەمشەو رونکردنەوە دەدات
کوردسات نیوز
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سەعات ٧ و ٢٥ دەقەی ئەمشەو ژمارەیەک موشەکی کاتیۆشا لە خۆرھەڵات و باشوری ناحیەی پردێ بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی ئاڕاستەی سەنگەرەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری میحوەری پێنج کرا.
راشیگەیاند، موشەکەکان لە دەرەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کەوتوون و ھیچ سەنگەرێکی پێشمەرگەیان نەپێکاوە، ھاوکات ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتۆتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ھێزەکانی پێشمەرگە لە بارەی ئەو پەلامارەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کردووە.



