کوردستانکوردستان

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد لە لێدوانێکدا بۆ بەیانی کوردسات نیوز رایگەیاند، بڕیاری ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری تری پشکی ھەرێم دراوەو ناردنی پارەکەش بۆ مانگی ١٢ی ساڵی رابردووەو لە رۆژانی داھاتوو پارەکە دەخرێتە سەر ھەژماری حکومەتی ھەرێم.


باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا تیمی چاودێری دارایی عیراقی لە ھەولێرە و وردبینی کۆتایی بودجەی ساڵی رابردوو دەکات و ئامادەکاری بۆ بودجەی ساڵی نوێ دەکرێت.


سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد وتیشی، "تا ئێستا پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ ئامادە نییە و دەنگی لەسەر نەدراوە، بۆ ئەوەش تا ئەو کاتەی پرۆژە یاساکە ئامادە دەکرێت پێویستە بودجەی پێویست بۆ ھەموو عیراق دیاری بکرێت و بۆ ھەرێمی کوردستانیش بەھەمان شێوە دەبێت".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافل جەلال تاڵەبانی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان و دوایین پێشھاتەکانی عێراق و ھەرێم و ناوچەکە لە کەرکوک کۆببێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە روونکردنەوەیەکدا لێدوانی بێ بنەمای چەند سەرچاوەیەکی نادروستی ڕۆژنامەوانی رەتدەکاتەوە کە بە ناوی فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، فەریق جەبار یاوەر لە وەڵامی پرسیارێکی ئاژانسێکی نێودەوڵەتیدا لەبارەی لایەنی نێگەتیڤی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا و مەترسیەکانی ڕایدەگەیەنێت لەو باوەڕەدا نین کە دەرئەنجامی نەرێنی نالەبار ڕووبدات، چونکە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و عێراق تەنھا ھێزە شەرکەرەکان دەکشێنەوە کە خۆی لە خۆیدا بۆ ماوەیەکی زۆرە ھێزە شەرکەرەکانی ئەمەریکا ژمارەیەکی کەمیان لە ناو خاکی عێراقدا ماون کە بەشداریان لە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش لە مەیدانی جەنگدا سنوردار بووە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھێزەکانی ئەمەریکا وەکو ئەرکی ڕاوێژکاری و پاڵپشتی لە عێراق دەمێننەوە کە ئەوە لەم کاتەدا زۆر بەھادارتر و پر ئەنجام تر دەبێت و یارمەتی و پاڵپشتی تەواوی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان دەبێت بۆ بەرەوپێشچوونی ئەو ھێزانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، لە ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە پێنج ھەزار و ٣٣٥ تانکەر بەنزین ھاوردەی ھەرێم کراوە، لەو بڕەش بەھۆی خراپی کوالێتیەوە ٥٦٥ تانکەریان گەڕێنراونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تەنھا لەساڵی ٢٠٢١دا ٨٨٩ کەس دەستگیرکراون کە سروشت و ژینگەیان تێکداوە و سەدان باڵندە و پەلەوەر و ماسیان راوکردووە و داری دارستانەکانیان بڕیوەتەوە و بیری نایاساییان ھەڵکەندوە. 


ئاماژەی بەوەشکرد، لە ٢٠٢١دا دەستیان گرتووە بەسەر ھەزاران کەلوپەل و کەرەستەدا کە ھاوڵاتیان  لە کاتی سەرپێچییەکانیاندا بۆ راوکردن و بڕینەوەی داری درەختەکان و بیرلێدانی نایاسایی بەکاریان ھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، ھەر لەو ساڵەدا شەش ھەزار و ١٧٤ تۆن کاڵا لەرێی بەشی کارگۆی فڕۆکەخانەکەوە ھاوردە کراوە کە بەراورد بە ساڵی پێشووتر رێژەکە ٣٩٪ کەمیکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاکە خان عەزیز بەڕێوەبەری بنکەی ھاتووچۆی سیدەکان بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەسەر رێگەی  گوندی دوورەمەلک دەشتەھێرت ـ سۆران لە سنووری برادۆست، ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا ھایلوکس وەرگەڕا و بەھۆیەوە دوو ھاوڵاتی برینداربوون کە کوڕ و باوکن و یەکێکیان گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاشتی لەسۆران و یەکێکی تریشیان ڕەوانەی ھەولێر کراوە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێم لە نوسراوێکدا کە بەدەست کوردسات نیوز گەیشتووە بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە مۆڵەتی نێودەوڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتووچۆی پارێزگاکان بدرێت بە ھاوڵاتیان. 


پێشتر مۆڵەتی نێودەوڵەتی شۆفێری تەنھا لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی ھەرێمدا بوو بەڵام ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگاکان دەدرێت. 


ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەو ھاوڵاتیانەی کاری گواستنەوەی خاوەندارێتی واتە "تەحویلکردن" دەکەن یان ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی دەکڕن، لە ئەمڕۆوە پێویستە گرێبەستی  ئەلکترۆنییان پێ بێت و دوای پەسەندکردنی لە بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتییان ئەوکات کاری پێویستیان بۆ دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید ئەسعەد مەلا کەریم وتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا ١٢٢ ھەزار ئۆتۆمبێل تۆمارکراون، بەوەش ژمارەی ئۆتۆمبیلەکان لە ھەرێم گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٩٦١ ھەزار. 


وتیشی، زیاتر لە ٧٠ ھەزار مۆڵەتی شۆفێری دەرھێنراوە و ئێستا یەک ملیۆن ٩٠٠ ھەزار کەس لە ھەرێم مۆڵەتی شۆفێرییان ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە ، تەوەرەی سەرەکی باسەکان رەوشی سیاسیی کوردستان و عێراق بوون لە دەروازەی ساڵی نوێ و ھەڵوێستی یەکێتی دەربارەی مافەکانی کورد لە بەغداد و پێکھاتنی حکومەتێکی نوێ، لەبەر رۆشنایی دەرەنجامی دوا ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران .
لەو بارەیەوە مەکتەبی سیاسی، جەختیکردەوە لە سیاسەتی نەگۆڕی یەکێتی، کە پێویستە حکومەتی داھاتوو لەسەر بنەمای دەستوور و تەوافوق و شەراکەتی راستەقینە نوێنەرایەتی ھەموو پێکھاتەکان بکات و پێشینەی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دەربەست لە ئاست داخوازییەکانی گەلی عێراق، بکاتە کارنامەی بەپەلەی خۆی، راشیگەیاند، تەنھا بە حکومەتێکی لەو شێوەیە پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەپەرژێتە سەر ئەرکە نیشتمانییەکانی بەرەنگاری تیرۆر و تایفەگەری و راستکردنەوەی باری ئەمنی و سیاسی بە تایبەتی بۆشایی ئەمنی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی، کە پێویستی بە ھەماھەنگی کارا ھەیە لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق.
بۆ ئەو مەبەستە مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەکەی لە کەرکوک، بە ئاماژە و پەیامێکی کوردستانی و عێراقی لە قەڵەمدا، کە مەبەست لێی بایەخدانە بە ژیان و ئارامی خەڵکی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە، و پێویستە بە نەخشەڕێی سیاسی و دەستووری کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.
ھەروەھا مەکتەبی سیاسی، پێداگری کرد لەسەر پێویستی یەکخستنی بە کردەوە و کارای ھەڵوێستی کوردستانی لە بەرامبەر پێشھاتەکانی عێراق، بۆ ئەوەی پڕۆژەی کوردستانی، ئەرکەکانی لە خزمەتی پڕۆسەی سیاسی و ئیستحقاقەکانی حکومەتی تازە جێبەجێبکات، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنە ھاوبەشەکانی یەکێتی و پارتی گەڵاڵەی بەرنامەی پێکەوەیی لە بەغداد یەکلایی بکەنەوە.
بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ کاروباری ناوخۆی یەکێتی و چاکسازی و گەشەپێدان و ھەڵوێستی حزبی و جەخت کرایەوە کە پڕۆسەی رێکخستنەوەی پەیکەری یەکێتی لە مەکتەب و ئۆرگانەکان بەردەوامە و ھەنگاو بە ھەنگاو بەرەو پێشەوە دەڕوات بۆ پتەوکردن و پوختەکردنی ریزەکانی یەکێتییەکەی سەرۆک مام جەلال و کۆششکردن بۆ گەنجکردنەوەی حزب لە رێی نوێکردنەوەی بەشداری چۆنایەتی ژنان و لاوان لە ئۆرگان و رێکخراوەکانی یەکێتیدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم،  پێشوازی کرد لە د. جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیاو زانیاری و وتەبێژی فەرمی حکومەت. 
لەکۆبوونەوەیەکدا، جەختکرایەوە لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەشی میدیایی، بۆ رێکخستنەوەی راگەیاندنی سەربازی بەگشتی و میدیای فەرمی وەزارتی پێشمەرگە، هاوکات بڕیاری قەدەغەکردنی میدیاکان بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و میحوەرەکانی پێشمەرگە بەهەنگاوێکی گرنگ لەقەڵەم درا.

 لەمبارەیەوە، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: بڕیاری قەدەغەکردنی میدیا بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و لێدوانی فەرماندە و بەرپرسانی سەربازی چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەر فەرماندەو یەکەیەک سەرپێچی بکات رووبەڕووی سزای سەربازی دەکەینەوە، هاوکات بۆ ئەو میدیایانەی پابەندی بڕیاری وەزارەتمان نابن، نوسراوی فەرمیمان ناردووە بۆ  وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بۆ ئیجرائاتی یاسایی و ئیداری لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن لەوبارەیەوە. 

وەزیری پێشمەرگە وتیشی: قەدەغەی میدیاکان بۆ ناو سەنگەرەکانی پێشمەرگه، بەرتەسک کردنەوەی ئازادی رۆژنامەوانی نیە، بەڵکو رێکخستنەوەیەتی و لە قازانجی پێشمەرگه و ئاسایشی نەتەوەکەمان دایە.

سەرۆکی فەرمانگەی میدیاو زانیاری جەختیکردەوە، لەسەر هاوکاری وهەماهەنگی حکومەت بۆ سەرخستنی ئەوبڕیار و راسپاردانەی کە دەرکراون لەمەڕ کاری هاوبەش. 
وتیشی: وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامانجمانە رێگە لەو پەرتەوازییەی میدیا بەشێوەیەکی گشتی بگرین و هەمووان بەیەکەوە بەرەو رێگا راستەکەی میدیا بە دیاریکراوی لەبواری سەربازی و ئاسایش و ئەمنیدا بڕۆین.
لەکۆتاییدا، لەلایەن سەرۆکی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێم دەستخۆشی لە وەزارەتی پێشسمەرگە کرا کە پڕۆژەی ستراتیژی میدیاو بۆشیادییان تەواو کردووەو لە ئێستاشدا وەک هەنگاوی یەکەم شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە لە قۆناغی تەواوبوون دایە،  هەروەها بۆ دروست کردنی شنەی راگەیاندنی ئەمنی هەرێمی کوردستان بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا، هەردوولا کۆک بوون لەسەر پێویستی چالاک کردنی ئەو شانەیە.

لەمبارەیەوە، بەڕێوبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: دوای رەزامەندی وەزیری پێشمەرگە و دەرکردنی فەرمانی جێبەجێکردنی، پڕۆژەی ستراتیژی راگەیاندن و هۆشیاری لە ئێستادا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە قۆناغی کۆتایی چالاک کردنی شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگەیە، جیا لەوە پڕۆژەو کارنامەی هەردووک بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و هۆشیاری تەواوکراوەو لەساڵی نوێدا، میکانیزمەکانی کرکردن و ئەرکەکان بەپێی پلانی بەرنامە بۆ داڕێژراو جێبەجێ دەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەھلییەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەنەوە لە ئەمڕۆوە بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەھلییەکان وەک پێش پشوەکانی سەری ساڵی لێدێتەوە و ئەگەر کارەبای نشتیمانی کوژایەوە بەیانیان لە سەعات ٦ و ٣٠ خولەک تاکو سەعات ٨ کار دەکەن، نیوەڕوانیش لە سەعات ١٢ تاکو سەعات یەکی شەو کارەبا دەدەن. کۆمەڵەی مۆلیدە ئەھلیەکانیش ڕایگەیاند، ڕۆژانی ھەینی و پشووە ڕەسمییەکان ئەگەر کارەبای نشتیمانی کوژایەوە لە سەعات ١٠ی بەیانی بۆ ١ی شەو دەبێت مۆلیدەکان کارەبا بدەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەپێی روونکردنەوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەت و دەستانە دەکرێت کە بەھۆی دواکەوتنی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە و پشووەکانی سەری ساڵەوە مووچەیان وەرنەگرت بوو، بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی رایگەیاند، ڕۆژی شەممە لە دەستپێکی ساڵی نوێدا ژنێکی ئەفغانی و دوو منداڵەکەی بە مەبەستی گەیشتنیان بە وڵاتێکی ئارام، لە ناوچەیەکی سنوری سەر بەشاری وان لە سنوری نێوان ئێران و تورکیا ژنەکە لەسەرما ڕەقبووەوە و گیانی لەدەستدا. بە وتەی گوندنشینانی ئەو ناوچەیە ئەو ژنەی گیانی لەدەستدا پێش رەقبوونەوەی زۆربەی جل و بەرگی لەبەر منداڵەکانی کرد بوو تەنانەت گۆرەوییەکانیشی کردبووە دەستی منداڵەکانی تا سەرمایان نەبێت و گیان لەدەست نەدەن. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...767768769770771...956