وەفدێکی سەرۆکایەتی ھەرێم لەبارەی پرسی ھەڵبژاردن سەردانی گۆڕانی کرد
کوردسات نیوز
١٤ی شوباتی ٢٠٢٢
دوای کۆبوونەوەکەش دڵشاد شیھاب راوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ پرسی ھەڵبژاردنەکان سەردانی گۆڕانیان کرد و لەداھاتووشدا سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەن بۆئەوەی ھەموو حزبەکان ھاوکاربن لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە ھەموو ڕووەکانەوە.
کاردۆ محەمەد رێکخەری ژووی پەرلەمان و حکومەتیش لە گۆڕان رایگەیاند، وەک گۆڕان دەیانەوێت ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆی بەڕێوەبچێت و ھەردوولاش لەگەڵ ئەوە بوون بە سازان بڕیار لەسەر ھەڵبژاردنەکان بدرێت.



