پۆلیسی سلێمانی زانیاری لەسەر رووداوەکەی شەوی رابردوو ئاشکرا دەکات
کوردسات نیوز
١٤ی شوباتی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی کانی سپیکە لەشاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خاوەن مارکێتێک و چەند کەسێکدا دروستبو و بەھۆیەوە چوار کەس بە چەقۆ بریندار بوون .
ئاشکراشیکرد، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی ھەواری شار و بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ھەشت تۆمەتبار لەو ڕووداوەدا دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئوتومبێلێک و دوو چەک لە جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچە و چەند چەقۆیەکدا، دواتر لە لایەن بنکەی پۆلیسی ھەواری شارەوە توانرا تۆمەتبارێکی دیکە لەسەر ھەمان دۆسیە دەستگیربکرێت .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوشکردووە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران کە ژمارەیان نۆ کەسە، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .



