"نادر ڕۆستی" وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم رایگەیاند، بۆ بەشداریکردن لە پێشوازی سەری ساڵی ٢٠٢٢ و گەشتکردن بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی ھەرێم و بەسەربردنی کاتێکی خۆش، لە ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢١ تاکو ٣١-١٢-٢٠٢١ نزیکەی ١٤٧ ھەزار گەشتیار ھاتۆتە ھەرێمی کوردستان.
بە پێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم، ٧٦ ھەزار و ٥٥٠ گەشتیار چوونەتە ھەولێر و ٣١ ھەزار و ٦١٤ گەشتیاریش بۆ سلێمانی و ٣٨ ھەزار و ٧٣٤ی تریش بۆ دھۆک گەشتیان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، دووشەممە لە سنووری پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک لە کاتەکانی بەیانیدا باران دەبارێت و لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانیش بەتایبەت شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە،ئاستی بارانبارین و بەفربارین لە ھەندێک ناوچە زیاتر دەبێت، لە ئێوارەدا کاریگەری ئەو شەپۆلە کۆتایی دێت.
ژووری حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لە دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەرکەوتنی ئەنجامە سەرەتاییەکان قسە و باسێکی زۆر لەسەر ھۆکار و ئەنجامەکان کرا و لەو چوار چێوەیەدا مەبەست و بێ مەبەست ڕووی قسە و ڕەخنەکان لە سەرکردایەتی بزوتنەوەکە و تیمەکانی حکومەت کرا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، چەندین ھۆکاری بابەتی و خودی لە پشت ئەو ئەنجامە خراپەوە بوون و ھەر زوو ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە دەستیان لە کارکێشایەوە، ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان لە ھەوڵی ھەڵبژاردنی دەستەیەکی کاتیدایە بۆ سەرکردایەتی کردنی بزوتنەوەکە. جەختیش لەوە دەکەنەوە تا ئەو کاتەی بزوتنەوەی گۆڕان دەگاتە دوا بڕیاری سیاسی بۆ مانەوە لە حکومەتدا یان کشانەوە، تیمەکەیان لە حکومەتدا نوێنەرایەتی گۆڕان دەکەن و ئەرکی رەسمی بەڕێوەدەبەن، ھەر کاتێکیش بڕیاری کشانەوە لە حکومەت درا ئەوا تیمەکانیان پێوەی پابەند دەبن.
بەرێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بەکوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی شەڕی دوو خێزان لە بەردەڕەش ھاوڵاتییەکی تەمەن ٣٧ ساڵ کوژرا و برایەکی تری ئەو ھاوڵاتییەش بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەکان، شەڕی نێوان ئەو دوو خێزانە لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێلی بار ھەڵگربووە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستپێکردووە، بە بڕیاری دادگاش تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە.
بەپێی زانیارییەکان ساڵانە لە قەزای بەردەڕەش بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە چەندین حاڵەی لەوشێوەیە روودەدات، چەندین کوژراو برینداری لێکەوتوەتەوە.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو زەینەب ساڵح
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەینەب ساڵح) دایکی نوسەر و شاعیر بێکەس حەمە قادر دڵگران و نیگەران بووین.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەم و خۆم بەھاوبەشی خەمتان دەزانم.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت، جێگای کۆچکردووش بەھەشتی بەرین بێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان، بنەماڵە و خانەوادەی ھەڤاڵ بێکەس حەمەد قادر
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەینەب ساڵح)، دایکی ھەڤاڵ بێکەس جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٦ی سۆران-مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و بەشداری ماتەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شادبکات و سەبووری و ئارامیتان بدات و لە ھەموو خەمێک بەدوور بن.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرچاوەیەکی تایبەت بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای ئەوەی ھێزەکانی سوپا لەڕوداوەکە ئاگادارکراونەتەوە چونەتە سەر ماڵە ھاوردەکە و سەرۆکی خێزانەکەیان دەستگیرکردوە.
بەم دواییانە بەپێی نوسراوێکی ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت خێزانێکی ھاوردە لەگوندی پەڵکانە جێگیڕکراوە، دوای جێگیربونیان لەو گونەدا ئەو خێزانە ھاوردەیە کێشە لەگەڵ دانیشتوانی رەسەنی گوندەکە دروست دەکەن.
وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ڕۆژی یەک شەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ٢٠٢١ دەستپێدەکات، ھەر بە پێی ڕوونکردنەوەکە ڕۆژی یەک شەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت، بۆ ڕۆژانی دواتریش بە پێی خشتەیەک، دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێک پێش پشووەکانی سەری ساڵ، حکومەتی عێراق ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان نارد و پێشتریش حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، ھەموو ٢٥ی مانگێک مووچە دابەش دەکرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا بۆ یادی ٢٢ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات ڕایگەیاندووە، دەزگای میدیایی کوردسات دامەزراوەیەکی سەنگین کە ھەمیشە پابەند بە بنەماکانی پیشەیی کاری ڕاگەیاندن و پەیامی میدیایی خۆی ئاڕاستە کردووە و لە چوارچێوەیەکی بەرپرسیاردا لە ئاست ڕووداو و پێشھاتەکاندا بووە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ کە پێدەنێتە ساڵێکی نوێی تەمەنی، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە سەرپەرشتیار و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات، ھیوادارم کاروانەکەتان بەردەوام بێت و وەک ھەمیشە لە خزمەت گەیاندنی ڕاستی ڕووداوەکانی کوردستان بن و لە پاڵ گەیاندنی ڕوانینە جیاجیاکان ببنە سەکۆی بە یەک گەیشتنی خەڵک و حکومەت، ئەرکی خۆتان وەک دەسەڵاتی چوارەم بە جێبگەیەنن و چاودێری راستەقینە بن لە پێناو کوردستانێکی ئاوەدانتر.
شەوی ڕابردووش لە نزیک گوندی دیلا لە سنوری برادۆست سوپای تورکیا، دوو ھاوڵاتی دەستگیر کردووە و بە پێی زانیارییەکانی کورسات نیوزیش ئەو ھاوڵاتییانە گواستراونەتەوە بۆ یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە سنورەکە.
"سامان لەتیف" لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ئاھەنگەکانی شەوی سەری ساڵ لە سلێمانی ٢٧ حاڵەتی کتوپڕ و ٦ حاڵەتی ڕووداوی ھاتووچۆ ڕوویانداوە، لەگەڵ ٣ حاڵەتی برینداربوون بە چەقۆ و ٣ حاڵەتی کەوتن و ٤ حاڵەتی بەربوونەوە ھەبووە، ٢٢ حاڵەتی جیاجیاش بەھۆی تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان ڕوویانداوە، حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوەش لە کارگەیەکی دارتاشی بەھۆی شۆرتی کارەباوە ڕوویداوە و ھیچ زیانی گیانی نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێریش ڕایگەیاند، لە ئاھەنگەکانی سەری ساڵ ٣ ڕووداوی ھاتووچۆ تۆمارکراون و بە ھۆیانەوە ٥ کەس برینداربوون و زیانی مادیش بە ٦ ئۆتۆمبێل گەیشتووە.
سەعات ١٠ شەوی ڕابردوو و لەسەر شەقامی سەد مەتری نزیک فامیلی مۆڵ لە ھەولێر، کۆمەڵێک گەنج بە شەقامەکەدا بڵاوبوونەتەوە و بە بەرد و ئاسن و شەق لە ئۆتۆمبێلی خەڵکیانداوە.
ھاوڵاتیانی ھەولێریش داوایان لە ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکانی شارەکە کرد، لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بکەن و تێکدەران ئارامی ھەولێر ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە و سزا بدرێن.
وتیشی، ٣٣ جاریش وەزیرەکانی حکومەتی ھەرێم لە دانیشتنەکانی پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەکان ئامادەبوون.
ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، لە ئەنجامی ھێرش و تۆپبارانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی بۆ سەر ناوچەی زرگان و تەل تەمر، دوو ژن و منداڵێک گیانیان لە دەستداوە و سێ ھاوڵاتیش برینداربوون.
ھەسەدە راشیگەیاندووە، ھێزەکانیان ھێرشێکی چەکدارانی تورکیایان بۆ سەر گوندی ساکیرو سەر بە عەین عیسا دوای شەڕێکی سەخت تێکشکاندوە.
لە لایەکی تریشەوە سەرچاوەیەک لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاندوە، کە ھێزەکانی ھەسەدە ھێرشێکی مۆشەکییان بۆ سەر بارەگای ھاوپەیمانان لە کێڵگەی نەوتی عومر لە ریفی دێرەزور پوچەڵکردوەتەوە.