کوردستان

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی ھەرێم رایگەیاند، لەساڵی ١٩٧٩وە ئەوە یەکەم قوتابخانەیە لەناحیەی کەڵەک درووست دەکرێت بۆ خوێندکارانی سنورەکە. 


وتیشی، قوتابخانەکە بە بڕی ملیارێک و ٥٠٥ ملیۆن دینار دروستکراوە، بۆ ساڵی خوێندنی داھاتووش ٨٦٠ خوێندکاری ناوچەکە سودی لێ دەبینن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو کەسانەی لەو خولەدا بەشداربوون بەکالۆریۆسیان ھەیە لە گەشتوگوزاردا کە لە پێناو فراوانکردنی رێبەری گەشتیاریدا بەشداریانکردووە تا ئەو گەشتیارانەی روو لەھەرێمی کوردستان دەکەن لە رێگەی رێبەری گەشتیارییەوە سەردانی شوێنەکان بکەن و مێژوو و شارستانیی و گەشتیاری کوردستانیان بۆ روونبکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، نیشاندەرەکان باش نین و پێشبینی ھەڵکشانێکی مەترسیداری کۆرۆنا دەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رۆژە سێشەممە کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی بودجەی پڕۆژەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بە ھەموو قەزا و ناحیەکانیەوە ،کە بڕی ٦٥ ملیار و ٦٨ ملیۆن دینار لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بۆ ساڵی ٢٠٢١، ھەروەھا دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی بڕی ١٢ ملیار و ٥٤٦ ملیۆن دینار لە بودجەی پڕۆژەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بە ھەموو قەزاو ناحیەکانیەوە.
ھەر بەپێی بەرنامەی کار تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەردەوامی فەرمانبەران و لێبڕینی مووچە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
  لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، پرۆسەی بەستن و بەکارخستن و خوێندنەوەی کرێی کارەبا بە پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت. چونکە دەستکەوتەکانی زۆرن و بە سەدان سەرپێچی و کەموکوڕیی دەستنیشان کردووە، بەھۆی بەستنی ٧٦٥ ھەزار پێوەری کارەبای زیرەک، بارزۆری لەسەر کارەبا بەرێژەی ٤٥% بۆ ٣٥% کەم بووەتەوە


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددەھۆشبەرەکان رایگەیاند، لەبەردەوامی ھەوڵەکانیان بۆ بنبڕکردن و نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان باندێکی بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان لە ھەولێر دەستگیرکران.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، دوو کەسیان بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکردوە، ھاوکات دەستیش گیراوە بەسەر بڕی ١٥ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لەجۆری"کریستاڵ"، تۆمەتبارەکانیش بەپێی ماددەی ٢٥ ی یاسای ماددەھۆشبەرکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"عەباس ئەکرەم"وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم رایگەیاند، لە رێگەی ئۆنلاینەوە پڕۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ - ٢٠٢٢ ئەنجام دەدرێت و وتیشی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ -٢٠٢٢ لە کاتی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران سەردانی وەزارەت و زانکۆکان نەکەن، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی شارەکان و پارێزگاکانی تری ھەرێمی کوردستانن، چونکە وەزارەت پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین بەشێوازی ئۆنلاین بەپێی مەرج و رێنماییەکان دەخاتە بەردەستی خوێندکاران و پێویست ناکات ھیچ خوێندکارێک سەردانی وەزارەت و زانکۆکان بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێگری سەرۆکی حکومەت ھیواشی خواست، کە جێگای کۆچکردوو لیوا (سەباح بەکر مەلا) بەھەشتی بەرین بێت، و خوای گەورە سەبوری و دڵنەوایی بە خانەوادە تێکۆشەرەکەیان و ھەموو لایەک ببەخشێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای کوڕە ژاریان لە "شیلادزێ" بۆردومان کردوە و ئەوەش مەترسی لە ناوچەکەدا دروست کردووە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی ئەوقاف بۆ کاروباری ئاینی ھەرێمی کوردستان بەنوسراوی ژمارە( ١٧٠ ) داوا لەوەزارەتی ناوخۆدەکات، کە  بەردەوامبن لە ھەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کاری  نوشتە و  جادوو  سعر دەکەن و سەرپێچیکارانیش  ڕووبەروی یاسا بکەنەوە .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای چەمچەماڵ – کەرکوک و لەنزیک مۆنیۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ روویداوە.لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون کە دووانیان ئافرەتن و دووانی دیکەشیان منداڵن.
ساڵانە بەھۆی رووداوەکانی ھاتووچۆ لە ھەرێمی کوردستان سەدان کەس دەبنە قوربانی کە ھۆکارەکەی بۆ خراپبوونی رێگاکان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی ھاتووچۆ دەگەڕێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ ئاشکرایکرد ، پاسەکە کە دەیان کۆچبەری نایاسایی تیدابووە لە نزیک گوندی یوماقلی پارێزگای وان وەرگەڕاوە و بەھۆی روداوەکەوە ئاگرێکی زۆر لە پاسەکەدا کەوتۆتەوەو لە ئەنجامدا ١٢ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ ی تریش برینداربوون، دەستبەجێش بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک لە ناوچەی روداوەکە، بەڵام ھیچ زانیارییەک سەبارەت بە رەگەزنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە گوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ کراوە، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی ٣ ملیار و ٨٥٠ ملیۆن دیناری تەرخان کردووە بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی (پەرەپێدانی ئاوی دووکانی کۆن-سلێمانی)، بەو مەرجەی مانگانە تەنیا بڕی ٢٠٠ تا ٢٥٠ ملیۆن دینار لەو پارەیە بۆ پڕۆژەکە خەرج بکرێت".
وەزارەتی شارەوانی روونیکردووەتەوە: "خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی پلانەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، بۆ پەرەپێدانی پرۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان و دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە، ئەمەیش لە کاتێکدایە کە نزیکەی دوو ملیار دیناری دیکە لەسەر داھاتی شارەوانی و فرۆشتنی زەوی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی شاری ھەولێر خەرج کرا".


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری کوردسات نیوز کەوتوە، ھێڵەکە لە نزیکی گوندی بەرد وشتر شکاوە و بەو ھۆیەشەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێک چەند گەڕەکێکی ھەولێری ئاوی خواردنەوەیان پێناگات. ھەروەک زانراوە کە بۆریەکە لە %٨ی ئاوی ھەولێر دابین دەکات
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...765766767768769...823