دەقی روونکردنەوەکە...
ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی میدیایی  جێگری سەرۆکی ھەرێم 

بە پێی ڕوونکرنەوەیەک لە قائیقامییەتی قەزای ناوەندی ھەولێرەوە، ئەو ھەواڵەی کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵێک پەیچی ناو فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، کە خانووەکەی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێم کارەبای سەرپێچی ڕاکێشاوە و لە لایەن تیمەکانی بڕینی کارەبای سەرپێچیەوە کارەباکەیان بڕدراوە دوورە لە ڕاستییەوە و ھیچ پەیوەندیەکی بە بەڕێزیانەوە نیە. 

بەڵکو خانووەکان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، بۆیە ئێمە سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە و بەڕێز جێگری سەرۆک لە ساڵی (٢٠١٤) ەوە لەم خانووانە بەرپرسیار نییە، بەڵکو سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەن.

نووسینگەی میدیایی  جێگری سەرۆکی ھەرێم
٢٠٢٢/٢/١٤