logoLIVE
  • ڕاپۆرت
  • بیروڕا
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

لە ھەولێر ھەڵمەتێکی فراوان بۆ بڕینی کارەبای زیادەڕەوی بەڕێوەدەچێت

لە ھەولێر ھەڵمەتێکی فراوان بۆ بڕینی کارەبای زیادەڕەوی بەڕێوەدەچێت

کوردسات نیوز

١٤ی شوباتی ٢٠٢٢

article-image


نوێترین هەواڵەکان

img
جیهان٣ خولەک لەمەوبەر

هەردوو وەفدی سوریا و ئیسرائیل لە فەڕەنسا كۆبونەوە

 كۆبونەوەی سوریا و ئیسرائیل لەپاریس هیچ رێككەوتنێكی لێنكەتوەتەوە و سەرچاوەیەكیش دەڵێت كۆبونەوەكانی ئەو دوو وڵاتە بەردەوام دەبێن

سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی سوری رایگەیاندووە، دانوستانی نێوان سوریا و ئیسرائیل بە نێوەندگیری ئەمریكا لە پاریس بەرێوەچووە، بەڵام نەگەیشتونەتە رێككەوتنی كۆتایی بەڵكو تەنها گفتوگۆی سەرەتایی بوە بە ئامانجی كەمكردنەوەی ئالۆزییەكان و دوبارە كردنەوەی كەناڵی پەیوەندی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا . 

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندوە، وەفدەكەی سوریا بە سەرۆكایەتی ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە بوە و وەفدەكەی ئیسرائیلیش بە سەرۆكایەتی رۆن دیرمر وەزیری كاروباری ستراتیژی ئیسرائیلی بوە  ،  تۆم باراك نێردەی ئەمریكاش بۆ سوریا نێوەندگیری نێوان هەردوولای كردووە ، چاوەروان دەكرێت لەداهاتووشدا وەفدی سوریا و ئیسرائیل كۆبونەوەی تریان هەبێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست٩ سەعات لەمەوبەر

شەرع بۆ ماکرۆن: هەر هەوڵێکی دەرەکی، بۆ قۆستنەوەی دۆخی سوریا، رەتدەکرێتەوە

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا جەختی کردەوە کە هەر هەوڵێکی دەرەکی، بەتایبەتی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ قۆستنەوەی دۆخی سوریا، بەتەواوی رەتدەکرێتەوە.

شەرع پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی هاوسەنگی فەرەنسا و پشتیوانیکردنی لە مافەکانی سورییەکان لە ئاسایش و سەروەری و سەقامگیریدا دەربڕی. هەروەها پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەکی ئابووری و وەبەرهێنانی فەرەنسی کرد کە بەشدار بێت لە ئاوەدانکردنەوەی سوریا و دابینکردنی هەلی کار، بەتایبەتی لەو کەرتە گرنگانەی کە بەهۆی جەنگەوە وێران بوون.

ناوبراو دووپاتیکردەوە کە سوریا کراوەیە بۆ هاوکاری لەگەڵ هەموو ئەوانەی کە هەوڵی پشتیوانیکردنی دەدەن، و ئاماژەی بەوەشکرد کە وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی دەبێت دەروازەیەک بێت بۆ بەهێزکردنی ئاشتی نەک ئامرازێک بۆ دەستکەوتی سیاسی.

شەرع باسی لە رووداوەکانی ئەم دواییەی پارێزگای سوەیدای سوریا کرد و وتی: "ئەوەی لەوێ روودەدات، دەرەنجامی راستەوخۆی پشێوییەکی ئەمنییە کە لەلایەن گروپە چەکدارە یاساشکێنەکانەوە سەرکردایەتی دەکرێت، کە لە دژی دەوڵەت یاخیبوون و بەهێزی چەک کێبڕکێی نفوز دەکەن."

جەختیشی کردەوە، "دەوڵەتی سوریا رێگە بە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە نادات و بەرپرسیارێتی تەواوی خۆی لە سەپاندنی ئاسایش، لێپرسینەوە لە تاوانباران و کاراکردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە ناوچەکەدا لە ئەستۆ دەگرێت."

هەروەها وتیشی، "هەر هەوڵێکی دەرەکی، بەتایبەتی لەلایەن ئیسرائیلەوە، بۆ قۆستنەوەی ئەم بارودۆخە یان دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سوریا، بەتەواوی رەتدەکرێتەوە، و سوەیدا بەشێکی دانەبڕاوە لە دەوڵەتی سوریا، و خەڵکەکەشی هاوبەشن لە بنیاتنانی نیشتماندا، نەک ئامرازێک بۆ هیچ ئەجێندایەکی جوداخوازی یان تێکدەرانە."

لەلایەن خۆیەوە، ماکرۆن جەختی لەسەر پابەندبوونی فەرەنسا بە یەکپارچەیی و سەربەخۆیی و سەروەریی سوریا کردەوە، و رایگەیاند کە سەقامگیریی سوریا پێویستییەکی هەرێمی و کارێکی لەپێشینەی مرۆییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
تەندروستی٩ سەعات لەمەوبەر

خواردنەوەی قاوە چی لە شەکری خوێن دەکات، لە چی کاتێکدا قاوە بخۆینەوە؟

خواردنەوەی قاوە لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوە یان دابەزینی ئاستی شەکری خوێن، و کاریگەریی ئەم خواردنەوەیە بەپێی سروشتی زیندەچالاکیی (میتابۆلیزم)ی کەسەکان، بڕی کافایینی بەکارهاتوو، و ئەوەی کە ئایا قاوەکە لەسەر گەدەی بەتاڵ یان لەگەڵ خواردندا دەخورێتەوە، جیاوازە.

بەپێی وتەی پسپۆڕان، کافایینی ناو قاوە دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەیەکی کاتیی شەکری خوێن، بەتایبەتی لەو کەسانەی کە بەرگریی ئینسۆلینیان هەیە یان لە قۆناغی پێش شەکرە یان نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەمدان.

پێدەچێت کافایین هۆکاری سەرەکیی پشت ئەم کاریگەرییە بێت، چونکە هانی دەردانی هۆرمۆنەکانی سترێس دەدات وەک ئەدرنالین، کە لەوانەیە رێگری لە کاری ئینسۆلین بکەن. هەروەها کافایین دەتوانێت جگەر هان بدات بۆ ئازادکردنی گلوکۆزی پاشەکەوتکراو، کە وا دەکات خانەکان بە زەحمەت بتوانن ئەم شەکرە لە خوێنەوە هەڵبمژن.

کاندیس بامپەر، پسپۆڕی خۆراک لە ناوەندی پزیشکیی وێکسنەر لە زانکۆی ویلایەتی ئۆهایۆ، ئاماژە بەوە دەکات کە "هەڵمژینی کافایین خێراترە کاتێک لەسەر گەدەی بەتاڵ دەخورێتەوە،" ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری شەکری خوێن، بەتایبەتی ئەگەر قاوەکە شەکر یان سپیکەرەوەی شیرینکراوی تێدابێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم کاریگەرییانە زۆربەی کات کاتین.

ئامۆژگاری بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی قاوە لەسەر شەکری خوێن

ئەگەر نیگەرانی کاریگەریی قاوەیت لەسەر ئاستی شەکری خوێنت، ئەوا ئەم چەند ڕاسپاردەیە لەبەرچاو بگرە کە لە رووی زانستییەوە پشتڕاستکراونەتەوە:

  • قاوە لەگەڵ خواردن یان دوای خواردن بخۆرەوە: ئەمە یارمەتیدەرە لە هێواشکردنەوەی هەڵمژینی کافایین و بەرزبوونەوەی شەکری خوێن سنووردار دەکات.

  • هەڵبژاردەی بێ شەکر یان بە شێوەی سروشتی شیرینکراو هەڵبژێرە: شیرینکەری سروشتی  بەکاربهێنە.

  • بڕی کافایین کەم بکەرەوە: دەتوانیت قاوەی بێ کافایین هەڵبژێریت یان ئەگەر هەستیاریت بە کافایین هەیە، قاوەی ئاسایی لەگەڵ قاوەی بێ کافایین تێکەڵ بکەیت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
کوردساتڤۆیس ئۆف کوردساتدەنگی کوردساتکوردبین
Social MediasSocial MediasSocial MediasSocial Medias
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.