بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبۆوە
کوردسات نیوز
١٤ی شوباتی ٢٠٢٢
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی کۆی پێشھات و پرسەکان تێڕوانین و ستراتیژی کوردستانیی و نیشتمانیی یەکێتی خستەڕوو، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ھەموو ھەوڵێکیان داوە بۆ یەکخستنی بۆچوونە جیاوازەکان لەپێناو سەقامگیری و سازانی نیشتمانیی و گەیشتن بە تەوافق لەپێناو ئاشتەوایی سیاسی و دەمانەوێت ئەو وەحدە نیشتمانییەی ھەیە بیپارێزین و ھەموومان لەپێناو ئامانجە باڵاکاندا لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببینەوە.