کوردستانکوردستان

"ئیلھام ئەحمەد" لە کۆڕبەندێکدا رایگەیاند، لێپرسراوانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا بۆ دووبارە نەبوونەوەی سیناریۆی "دەرعا"، پێشنیارێکی روسیایان بۆ ھاتنە ناوەوەی ٣ ھەزار ھێزی حکومی بۆ شاری "کۆبانێ"، رەتکردۆتەوە.وتیشی، قبوڵکردنی چارەسەری سیاسی یاخود دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا، بە ھیچ شێوەیەک بە مانای سازش و رادەستکردنی ناوچەکانیان بۆ ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریا نایەت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو كرێكارانە لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید خالید گەرمیانی و مەڵبەنی تەندروستی كفرین و داوا دەكەن كۆمپانیای خاوەن كار موچەكانیان لەكاتی خۆیدا بدات. نوێنەری كۆمپانیاكەش رایدەگەیەنێت حكومەت ماوەی چوار مانگە بودجەی بۆیان تەرخان نەكردووە و ئەوانیش ناتوانن موچەی كرێكارەكان خەرج بدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاندووە، لەبەر وەستانی چەند یەکەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا بەھۆی پڕۆسەی چاکسازی و روودانی گرفتی تەکنیکی، بڕی پێدانی کارەبا کەمبووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ١٤٠ مێگاوات کارەبا لە وێستگەی خۆرمەلە زیاد دەکات و تا کۆتایی ئەم ھەفتەیەش یەکەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا لە وێستگەی خەبات بەکار دەخرێت و پڕۆژەی جێبەجێکردنی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت، وەزارەتی کارەبا باسی لەوەشکردووە تا کۆتایی ئەمساڵ چەند پڕۆژەیەکی دانانی وێستگەکانی مۆبایل و راکێشانی گواستنەوەی کارەبا تەواو دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند،  حکومەتی ھەرێم درێخی ناکات لە گەڕا‌ندنەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە سنووری بێلاڕووس گیریان خواردووە و کارئاسانییان بۆ دەکات.

وتەبێژی حکومەتی ھەرێم باسی لەوەشکردووە، لە چەند ھەفتەی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بوونە قوربانی دەستی قاچاخچێتی بۆ بەرژەوەندی وسوودی ماددی، دەشڵێت، ھەندێک لایەن ‌ئەم رەوشەیان قۆستو‌وەتەوە ‌بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئامانجێکی کورتخایەن، بەڵام سەرەنجام ھەموو ڕاستییەکان دەرکەوتن کە ئەو پڕوپاگەندانە دوورن لە ڕاستییەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد ئیسماعیل بەڕێوەبەری ھاتووچۆی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل نزم و پێدانی ژمارەش بەو ئۆتۆمبێلانە دەستیپێکردووەتەوە و ھاوڵاتیان دەتوانن بۆ ئەو مەبەستە سەردانیان بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەگەڵ ڕێکخراوی ھارتلاندی نێودەوڵەتی یاداشتێکی لەیەکتێگەشتنیان ئیمزا کرد، کە ئامانج لێی بەھێزکردنی چاودێری و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بە ئەلکترۆنیکردنی سکاڵایە، کە پێشووتر بە شێوەیەکی تەقلیدی بەڕێوەدەچوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو کۆمەڵەیە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی مەترسیداری کۆچکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی ڕاگەیاند و باسی لەوەکرد، تەنھا لە ئیدارەی ڕاپەڕین زیاتر لە ٧ ھەزار ھاووڵاتی لە ڕێی "تورکیا و بێلاروس"ەوە کۆچیان کردووە و لەمساڵدا ٣٤ ھاووڵاتی کورد لە سنورەکانی "تورکیا و بێلاروس و پۆڵندا" گیانیان لە دەستداوە و بەشێکی زۆریشیان لە زیندانەکانی ئەو وڵاتانەدان و ھەندێکیشیان نادیارن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەر لە ڕێوڕەسمەکەدا ڕەوشی ھاتوچۆ لە ھەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی ڕێنمایییەکانی ھاتوچۆ و چەندین بابەتی تری پەیوەندیدار بە ھاتوچۆ گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خاوەن شەتڵگەکانی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، بە مەبەستی دابینکردنی ھەلی کار بۆ دەرچوانی کشتوکاڵ و زیادکردنی بەرھەم داوا لە شارەوانی سلێمانی دەکەن، زەوی بۆ کۆکردنەوەی شەتڵگەکان دابین بکات.


سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی لە چوارچێوەی پڕۆژەیەک ئەو بابەتە باس بکرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆڕبەندەکەدا کە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەند پانێڵێک لە بارەی گۆڕانکارییەکانی خۆرھەڵاتی ناوەراست و پەیوەندی وڵاتان و مەترسی و پێشھاتە ئەمنی و سیاسییەکان لەسەر ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە پێشکەش دەکرێن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێی ئاماژەپێکردنە سی ئێف ئێڵی یەکەم بوو بەجێگەی سەرنجی کۆمپانیا جیھانییەکان و چەند یاریزانێکی کورد برانە دەرەوە و لەئیڤێنتە نێودەوڵەتیەکاندا بەئاڵای کوردستانەوە بەشداریان کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بە وتەی كرێكارەكان، بۆ هەر تۆنێك باركردنی خۆراك بڕی 2 هەزار و 250 دینار وەردەگرن سەرەڕای كەمی پارەكەش پێیان نادرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی شارستانی تێھەڵچوونەوە وەزارەتی دارایی داوایەکی لەبەرژەوەندی خۆی دژی کۆمپانیای نالیا یەکلاکردەوە، لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بەڕێوبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیاکە پێویستە نزیکەی ٧٥ ملیار دینار بگەڕێنێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی وەکو قەرز و سودی بانکی کەڵەکەبوو.

ئاماژە بۆئەوەشکراوە، ئەو داواییە لە کاتێکدایە چەند ساڵێک لەومەوبەر کۆمپانیایی نالیا داوایەکی دژی وەزارەتی دارایی بەرزکردەوە کە داوای و لابردنی و کەمکردنەوەی سودەکانی دەکرد، دوای دۆڕاندنی ئەو داوایەی کۆمپانیاکە حکومەتی ھەرێم ھەڵدەستێت بە فرۆشتنی ھەموو ئەو موڵکانەی لەلای حکومەت بارمتەیە تاكو  پاکتاوی ئەو قەرزو سودانە بکات کە لای کۆمپانیاکەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی هەواڵی سانای سەر بە حكومەتی سوریا رایگەیاند، لە ناوچەی سەرێكانی لە رۆژئاڤای كوردستان شەڕ لەنێوان چەكدارانی دوو گروپی چەكداری سەر بە فیرقەی حەمزە روویداوە كە سەر بە توركیان و لە ئەنجامدا چەند چەكدارێك بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەكە، لە شەڕەكەدا چەكی سوك بەكارهێنراوە و بەشێك لە خەڵكی ناوچەكەش لە ترسی شەڕی ناوخۆیی نێوان چەكدارانی ئەم گروپانە ماڵەكانیان بەجێهێشتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی ھەرێم، لەکۆبوونەوەکەدا پڕۆسەی پێداچوونەوە بە دۆسییەی فەرمانبەران و کردنەوەی ھەژماری بانکی و سندوقی خانەنشین بوون گفتوگۆیان لەسەرکرا، ھاوکات ئەو خاڵانەی لە یاسای چاکسازیدا ھاتووە و تایبەتە بە وەزارەتی دارایی تاوتوێکران. 
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە، بەردەوام دەبن لە قۆناغەکانی جێبەجێ کردنی چاکسازی بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی پرۆسەکە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...764765766767768...916