شۆفێرانی ھێڵی گواستنەوەی گشتی لە سلێمانی گردبوونەوە
کوردسات نیوز
١٩ی شوباتی ٢٠٢٢
بەھۆی گرانبوونی نرخی سوتەمەنی بە تایبەت بەنزین بەشێک لە شۆفێرانی پاسەکانی ناو شار لە سلێمانی گردبوونەوە و ڕاگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین کاریگەری زۆری لەسەر بژێوی ژیانیان دروستکردووە.
داواشیانکرد حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کێشەی گرانی بەنزین چارەسەر بکەن و ھاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو پسوڵەی وەرگرتنی بەنزینیان بۆ دروستبکرێت.
ھاوکات "سدیق محەمەد" بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز پشتیوانی لە داواکارییەکانی شۆفێران دەربڕی و ڕایگەیاند، دەبێت حکومەت سوتەمەنی بە نرخێکی ھەرزان بۆ شۆفێرانی پاس و تاکسی دابین بکات، بۆ ئەوەی کرێی گواستنەوە لەسەر ھاووڵاتیان گران نەبێت.



