بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو شەپۆلی بارانبارینە لە کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە چالاک دەبێت و بە ئاستی جیاواز دەبارێت، بەجۆرێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بارین بە شێوەی مامناوەند و بەلێزمە دەبێت و ھەندێک کاتیش ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای ھەولێر بە تایبەتی ناوچە شاخاوییەکان باران بە لێزمە دەبارێت و لە سنووری پارێزگای دھۆکیش بەراورد بە ناوچەکانی تر باران کەم دەبارێت دەبێت. کەشناسی ھەرێم راشیگەیاندووە، لەسەر بەشێک لە لووتکەی شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت و ئێوارەی رۆژی یەکشەممەش کاریگەری ئەو شەپۆلە کۆتای دێت.