کاروان گەزنەیی: بە فرۆشتنی عەلوەی ھەولێر شەش هەزار کەس بێکار دەبن
کوردسات نیوز
٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢
کاروان گەزنەیی عەلوەی ھەولێر پەرلەمانی کوردستان
ئاشکرایکرد، لەو عەلوەیە نزیکەی ١٠٠ یەکەی کارکردن ھەن و نزیکەی سێ ھەزار کەس کاری تێدا دەکەن، ھاوکات نزیکەی سێ ھەزار دەستگێڕیش لەو ڕێگەیەوە ڕۆژانە بژێویی ژیانیان دابین دەکەن.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان وتیشی، ئەوانەی لە ئەو عەلوەیە خاوەنی یەکەی کارکردنن گرێبەستێکیان لەگەڵ حکومەتی ھەرێم ھەیە کە ٢٠٣٨ کۆتای پێدێت و دەبێت بەزووترین کات ئەو ھەوڵانە رابگیرێت کە دەیانەوێت عەلوەکە بفرۆشن، بەپێچەوانەوە ھەڵوێستی پەرلەمانی جددییان دەبێت.
راشیگەیاند، بۆ ڕێگریکردن لەو کارە مەترسیدارە کۆی بەڵگە و زانیارییەکانیان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار و لیژنەی پەرلەمانی تایبەتمەند کردووە.