بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز وەفدە ھاوبەشەکەی یەکێتی و پارتی لە بەغداد لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان و ھەردوو ھاوپەیمانی عەزم و تەقەدومی سوننەکان رەوتی سەدر کۆدەبێتەوە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەولێر لە راگەیەنراوێکدا شوفێران ئاگادار دەکاتەوە بە تایبەتی ئەو شوفێرانەی کە بە شەو ھاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی ھەرێم و ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکەن.
ئاماژە بەوە دەکات، لە چەند شەوی داھاتوودا بەھۆی دروستبونی تەمی زۆر چڕ لە کاتەکانی شەودا کە چڕی تەمەکە ئەوەندە زۆرە ئاستی بینینی ئاسۆیی دەگەیەنێتە نزیک سفر، بۆیە لەکاتی لێخوڕیندا زۆر ئاگاردار بن.
جەختیش دەکاتەوە ئەو رەوشەی بەھۆی کەشوھەوا دروست دەبێت بۆ شۆفێران زۆر مەترسیدار دەبێت و پێویستە ئاگادار بن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، هەشت مووشەک لە نزیک سەنگەرەکانی میحوەری پێنجی کەرکوک لە پردێ کەوتنە خوارەوە، موشەکەکانیش ھیچ زیانێکی گیانی و ماددییان نەبووە.
بەپێی زانیارییەکانیش تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ھەڵدانی موشەکەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە.
د.داھات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمھوری سلێمانی رایگەیاند، شەپۆڵی چوارەمی کۆرۆنا لەبەر دەرگای سلێمانییە و دەستیان کردەوە بە پاککردنەوە و دەرمانڕێژکردنی قاوشەکان وەک ئامادەکاری بۆ شەپۆلی تازەی کۆرۆنا کە پێشبینی دەکرێت دوای دوو ھەفتەی تر دەست پێبکاتەوە.
راشیگەیاند، تاکە ڕێگە بۆ خۆپاراستن وەرگرتنی ڤاکسینە، ئەو کەسانەشی پێش شەش مانگ دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتوە دەتوانن ژەمی سێیەم وەربگرن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمھوری ئاماژەی بەوەشکرد، رەوشی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی زۆر خراپە، ئەگەر بە زوویی کێشەی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی چارەسەر نەکرێت، دوور نییە تووشی کارەساتی گەورە بن.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سەعات ٧ و ٢٥ دەقەی ئەمشەو ژمارەیەک موشەکی کاتیۆشا لە خۆرھەڵات و باشوری ناحیەی پردێ بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی ئاڕاستەی سەنگەرەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری میحوەری پێنج کرا.
راشیگەیاند، موشەکەکان لە دەرەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کەوتوون و ھیچ سەنگەرێکی پێشمەرگەیان نەپێکاوە، ھاوکات ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتۆتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ھێزەکانی پێشمەرگە لە بارەی ئەو پەلامارەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کردووە.
یادگار ئیسماعیل لێپرسراوی راگەیاندنی چاکسازی گەورانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوێنێ بەندکراوێک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی دوای ئەوەی لەگەڵ دوو بەندکراوی تر شەڕی کردووە، لە لایەن ئیدارەی چاکسازییەکەوە رەوانەی بەشی تەنیایی کراوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە نێو زیندانەکەدا دۆزراوەتەوە.
وتیشی، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە بەندکراوەکە لە رێگەی جلوبەرگ و بەتانییەکەی خۆی خنکاندوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەندکراوەی خۆی خنکاندووە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٥ و بەپێی ماددەی ٤٠٦ی سزادان، بە ٢٠ ساڵ زیندانیکردن حوکمدراوە.
تەندروستی دھۆکیش رایگەیاندوە، بەھۆی خواردنی ناتەندروستەوە ئەو خوێندکارانە تەندروستییان تێکچوە، لە ئێستادا لە ژێر چاودێریدان و بەشێکیان تەندروستیان جێگیرە.
سەرۆکی زانکۆی دھۆکیش رایگەیاند، لەسەر بابەتە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکھێناوە و رۆژی یەک شەممە ئەنجامەکەی ئاشکرا دەکەن
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ساڵانە وڵاتانی ئەوروپا دژی کۆچی نایاسایی گۆڕانکاری لە یاساکانی کۆچدا دەکەن و گۆڕانکارییەکانیش لە دژی کۆچبەرانەو پێویستە ھاوڵاتیان ئاگادار بن و چیتر ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسییەوە و لە رێگەی نایاساییەوە کۆچ نەکەن.
لەبارەی دۆخی ئەو کۆچبەرانەی لە مانگەکانی رابردوو لە سنورەکانی بیلاروس و پۆڵەندا مانەوە و رێگری لە دەربازبوونیان کرا بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ئاری جەلال وتی، "ئەو کۆچبەرانە زۆریان گەڕانەوەو ژمارەیەکی دیکەش ئێستا لەوێ ماونەتەوەو لە ناو کەمپەکانن و ئەگەر بیانەوێت دەتوانن بە پێدانی بڕێک غەرامەی بەسەر چوونی ڤیزاکانیان بگەڕێنەوە لە رێگەی فڕۆکەخانەکان و ژمارەیەکی دیکەشیان ناوی خۆیان تۆمارکردووە بگەڕێنەوە".
باسی لەوەشکرد، ئەوەی پێشتر دەوترا لەبارەی ھەندێک وڵاتی ئەوروپی کە ئەو کۆچبەرانە دەگوازنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان دوورە لە راستییەوەو دەنگۆی ژمارەیەک قاچاخچی و بەناو چالاکوان بووە و لە پێناو ناوبانگی خۆیان ئەو دەنگۆیانەیان بڵاودەکرەوە، بەڵام دەبینین ھیچی راست نەبووە.
لەو دیدارەدا کە لە دەباشان بەڕێوەچوو، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکان و رەوشی وڵات بە گشتی تاوتوێکرا و راشکاوانە ھەڵوێستەکان خرانەڕوو، ھەروەھا جەختکرایەوە لە یەکخستنی ھەوڵە ھەمەلایەنەکان بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، کە وەڵامدەرەوەی خواستی ھەموو لایەک بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی و ئارامی زیاتر.
بێھروز ئیخوان جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە رایگەیاند، بۆ یەکەمجار حاڵەتێکی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری ئۆمیکرۆن لە پارێزگای سنە تۆمارکراوە.
وتیشی، توشبووەکە خەڵکی شاری سنەیە کە باری تەندروستی جێگیرە و لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ کەرەنتینە کراون.
ئیخوان داواشی لە دانیشتووانی سنە کرد، پەلەبکەن لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و بەکارھێنانی ماسک و رێنماییە تەندروستییەکانیش بەجددی وەربگرن.
پێشتریش لە پارێزگای ورمێ حاڵەتێکی توشبوون بە ئۆمیکرۆن تۆمارکراوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
ھەر بەپێی پێشبینییەکان لە ١٦ و ١٧ی ئەم مانگەش شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی ھەرێم دەگرێتەوە و بەفر لە سەنتەری شارەکانیش دەبارێت.
ھاوکات ئەو شەپۆلی بەفر و بارانبارینە، سەرمایەکی تووندی جەمسەریی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرماش زۆر نزم دەبنەوە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵایکردوەتەوەئێوارەی دوێنێ تۆمەتبارێک تەقەی لەھۆتێلێک کرد، دەستبەجێ پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتە شوێنی ڕووداوەکەو تەقەکەرەکە دەستگیرکرا.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتی دەستگیکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەکەدا کە تۆمەتبارەکە تەقەی پێکردبوو.
ئاشکرایکردووە، تۆمەتبار (م، ف، ع) لەدایکبووی ١٩٩٣ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
لە مەراسیمەکەدا وتاری یەکێتی لەلایەن عەدنانی حەمەی مینە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی خوێندرایەوە، باسی لە ھەماھەنگییەکانی یەکێتی و کۆماری ئیسلامی ئێران و قاسم سولەیمانی کرد لە جەنگی رووبەرووبوونەوەی داعش و پاراستنی ئاسایش وئارامی ھەرێمی کوردستان وعێراق و ناوچەکە.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم رایگەیاندوە، تا مانگێک پێش ئێستا و بە پێی ڕێنماییەکان دوو ژەمی ڤاکسین دەدرا بە ھاووڵاتیان، بەھەر سێ جۆری ڤاکسینەوە کە لە ھەرێمی کوردستان لە ١٨٠ سەنتەری لێدانی ڤاکسین و لە ڕێگەی ٤٥ تیمی گەڕۆکەوە بەردەستە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تائێستا دوو ملیۆن و ٨٢٠ ھەزار و ٥٠٩ ژەمە ڤاکسین گەیشتووەتە ھەرێم، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و ٨١٢ ھەزار و ٦٢٧ ژەم بەکارھاتووە، بەوەش ٧٠%ی ڤاکسین بەکارھاتووە، لەئێستاشدا ٩٢٦ ھەزار و ٧٢١ ژەم ڤاکسین بە ھەرسێ جۆرەکەیەوە لە سەنتەرەکان بەردەستە و پڕۆسەی دابینکردنی ڤاکسینیش بەردەوامە.
جەختی لەوەشکردۆتەوە،بۆ ژەمی یەکەم ملیۆنێک و ٧٩ ھەزار و ٧٣٧ ژەمە ڤاکسین و بۆ ژەمی دووەم ٨١١ ھەزار و ٩٦ ژەمە ڤاکسین بەکار ھاتووە، ماوەی مانگێکیش دەبێت بە پێی ڕێنماییەکان ژەمی سێیەم دەدەن بە ھاووڵاتیان.