دەست بە دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان كرا
کوردسات نیوز
٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢
خوێندکاران دەرماڵە زانکۆی سلێمانی
بەشێك لەو خوێندكارانەی لە زانكۆلاین وەرگیراون دەرماڵەیان وەرگرت و رۆژانی دواتر سەرجەمیان وەریدەگرن.
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، مانگانە ٤٠ هەزار دینار دەدرێتە خوێندكارانی ناوەوەی شار و ٦٠ هەزار دیناریش دەدرێتە خوێندكارانی دەرەوەی شار.
ئەوەش لە كاتێكدایە شەوی ڕابردوو نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی بڵاوی كردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت لە ماوەی چەند رۆژێكدا ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت، ئەگەر چارەسەر نەكرا پشتیوانی لە دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانی خوێندكاران دەكات.