بە پێی ھەواڵێکی میدیاکانی ئێران، لە گومرگی بازرگانی شاری ماکۆ لە خۆرھەڵاتی کوردستان ٥٧٠ پارچە شوێنەوار و لیرەی مێژوویی دەستیان بەسەردا گیراوە، کە قاچاخچیانی شوێنەوار لە ھەوڵدابوون لە ژێر ناوی کەلوپەلی نێوماڵ بیگوازنەوە بۆ تورکیا و لەوێشەوە بۆ کەنەدا.

وتەبێژی گومرگی ئێرانیش ڕایگەیاندووە، ئەو پارچە شوێنەوارانە پێکھاتوون لە ١٨ پارچە کەلوپەلی برۆنزی و ٣٢٢ پارچە لیرەی مێژوویی زیو و ٨٧ پارچە لیرەی مس، لەگەڵ کتێب و کەلوپەلی مێژوویی نێوماڵ، کە مێژووی بەشێکیان بۆ سێ ھەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.