ئاوی بەنداوی دوکان ٢.٨٦ مەتر زیادیکردووە
کوردسات نیوز
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢
کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ١٠ی مانگی کانوونی یەکەمەوە تاکو ١٠ی ئەم مانگە، ٢ مەتر و ٨٦ سانتیم مەتر، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان زیادیکردووە و ڕۆژانەش بە پێی ئەو بارانەی لە ناوچەکانی پشتی بەنداوەکە دەبارێت، ٤ تاکو ٦ سانتیم ئاستی ئاوەکە زیاد دەکات.
وتیشی، ئەمساڵ ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر باشە، بەڵام وەک ساڵانی ڕابردوو تر نییە و لە ئێستادا ٣٤٪ ئاوی تێدایە و چاوەڕوان دەکەن، ڕێژەکە بۆ نزیکەی ٥٠٪ بەرز ببێتەوە.



