کوردستانکوردستان

ھێزەکانی بەشی گومرگی ھەڵەبجە دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد توانیان دەستبگرن بەسەر بارھەڵگرێک کە ھەشت تۆن جگەی قاچاغی بارکردبوو لەناو کارتۆنی چکلێتدا و بەناوی باری چکلێت ویستبووی داخلی شارەکانی ھەرێمی کوردستانی بکات.


بەڕێوەبەری بەشی گومرگی ھەڵەبجە ئەوەی راگەیاند ئەو تەن ونیو چکلێتەشی کەبارھەلگرەکە وەک قەڵغان بۆ شاردنەوەی جگەرەکە باریکردبوو ماوەی بەسەرچووە و لەھەمانکاتدا جگەری مریشکیش بە پێی ڕێنمایییەکان قەدەغەیە و نابێت ھیچ بازرگانێک بیھێنێتەھەرێمی کوردستانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هێژا عەبدولواحید بەڕێوەبەری ئاودێری دهۆك لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، بۆ دروستكردنی بەنداوەكان هەماهەنگییان لەگەڵ حكومەت و ڕێكخراوەكانی ئێن جی ئۆ كردووە و بودجەی پێویستیش تەرخانكراوە و لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست بە دروستكردنیان دەكرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 مامۆستایان داواشیان كرد مانگانە لەگەڵ مامۆستایانی دیكە موچەیان پێبدرێت، چونكە تا ئێستا چەند موچەیەكیان لای حكومەتە و وەریان نەگرتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە ماوەی دوو رۆژە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ھاوکات لەگەڵ خوێندکارانی بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان، دەستیان بەخۆپیشاندان کردووە بۆ داواکردنی دەرماڵەی مانگانەی خوێندکارانی زانکۆ، کەلەساڵی (٢٠١٤)ەوە بەھۆی قەیرانی داراییەوە، بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی وەستێنراوە .
راشیگەیاندوە، وەک سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ئەم داواکارییەی خوێندکاران بەڕەوا دەبینین و پشتگیری تەواوی دابینکردنی دەرماڵەی مانگانەی خوێندکارانی زانکۆ دەکەن، وە ئاگادارین کە چینی خوێندکارانی زانکۆ لەم قۆناغەدا بە چ بارودۆخێکی دارایی ناھەمواردا تێدەپەڕن.
سەرۆکایەتی زانکۆ لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، لەئەنجامی خۆپیشاندانەکانی دوێنێ و ئەمڕۆدا، بەداخەوەچەند بەریەککەوتنێکی نەخوازراو لەنێوان خوێندکارانی زانکۆ و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکاندا ڕویداوە، وەک سەرۆکایەتی زانکۆ و ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی جەختدەکەنەوە لەسەر پاراستنی حەرەمی زانکۆ و ئیدانەی ھەر پێشێلکارییەک و توندوتیژییەک دەکەنەوە کەلەدەرەوەی یاسا و رێنماییەکان ئەنجامدرابێت، ھەربۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی بەدواداچون لەسەر ئاستی زانکۆ دروست دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"شەمۆل میرە"ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لەماوەكانی رابردوو سەبارەت بە گەڕانەوەی دەرماڵەی خوێندكاران لەگەڵ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی خوێندنی باڵا كۆبونەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش یاداشتێكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، بۆ ئەوەی لە دانیشتنی پەرلەمان بە ئامادەبونی وەزیرانی دارایی و خوێندنی باڵا گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە بكەن.
وتیشی، لە ئێستادا رەوشی دارایی باشتربووە و مووچە لەكاتی خۆی دەدرێت و نرخی نەوتیش بەرزبۆتەوە، بەڵام حكومەت بەبیانوی لاواز وەڵامی خوێندكاران و مامۆستایانی وانەبێژ ناداتەوە و پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانیشی راگرتووە، هیچ بیانویەكیش بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندكاران نییە.
جەختی لەوەشكردەوە، دەبێت حكومەت بەرەسمی وەڵامی داخوزاییەكان بداتەوە و لە كۆبونەوەی پەرلەمان ئامادەبن، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر داواكارییەكان بدرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە دەرماڵەی خوێندكاران رایگەیاند، بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە مانگی شوباتی ٢٠١٤ بەهۆی قەیرانی داراییەوە خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە، پێش ساڵی ٢٠١٤ش دوای پەسەندكردنی بودجە لە پەرلەمانەوە، پارەی تەرخانكراو بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوە و هەر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە خەرجكراوە و بە هیچ جۆرێك نەهاتۆتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و پەیوەندی بە داراییەوە نییە.

لە روونكردنەوەكەدا جەختی لەوەشكردۆتەوە، هیچ نووسراوێكی رەسمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگە ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە ساڵی٢٠٢١ەوە بۆ دەرماڵەی خوێندكاران رەوانەی وەزارەتی دارایی نەكراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەی دوو رۆژە خوێندكارانی زانكۆ گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن بۆ داواكردنی دەرماڵە، وەك ئەركی سەرشانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاران بەردەوامبوون لە پاراستنیان ، بەڵام بە داخەوە هەندێك لە ئامادەبووانی خۆپیشاندانەكەی ئەمرۆ كە بەپێی زانیارییەكانی بەردەستیان و بەڵگەی تەواویان هەیە، خوێندكار نەبوون و دەستیان كردووە بە بەرد گرتنە هێزەكانی چالاكی مەدەنی و هێرشكردنە سەریان بە چەقۆ و بۆكس خەنجەر، ئەوەش بووە مایەی دروستكردنی گرژی و ئاڵۆزی و چەند ئەفسەرو كارمەندێك و چەند خوێندكارێك برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، دەشڵێت دەرگایان كرایەوە بۆ هەر گلەیی و گازندەیەكی خوێندكاران، داواش خوێندكاران دەكات گردبوونەوەو خۆپیشاندانەكانیان بەشێوەیەكی هێمنانەو شارستانییانە ئەنجام بدەن و نەهێڵن خەڵكانی گومانلێكراو چالاكییە شارستانییەكەین لێ‌ تێكبدەن. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە ساڵی 1996 ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان رۆژی 21 تشرینی دووەمی بە رۆژی جیهانی تەلەفزیۆن دیاریكرد و ئامانج لە دیاریكردنی ئەو رۆژەش، بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی حكومەت ‌و رێكخراوەكان ‌و كەسایەتییەكانە بۆ پەخشی تەلەفزیۆنیی بە ئامانجی پێشكەشكردنی بێلایەنانەی زانیاریی لەبارەی پرس ‌و رووداوە گرنكەكان كە كاریگەرییان لەسەر كۆمەڵگا دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، لە رۆژی شەھیدی یەکێتیدا یادەوەری ئەو ھەزاران شەھیدەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەنەوە کە خوێنی پیرۆزی خۆیان کردە قوربانی بەرگری کردن لەم خاک و نیشتمانە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کێلی شەھیدەکانمان گەورەترین ناسنامەمانە و لەم رۆژەدا پەیمان و وەفا دووپاتدەکەنەوە کە پارێزەری دەستکەوتەکان بن و ھەوڵ بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان بدەن. قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە، سەرباری دووپاتکردنەوەی بەڵێنی بەھێزترکردنی ریزەکانی یەکێتی، ھەمووان لە بەردەم دەرفەتێکی مێژووییدان بۆ گێڕانەوەی متمانەی گەل، بەتایبەت لە قۆناغی دوای ھەڵبژاردن بە گرتنەبەری شێوازە دیموکراتییەکان وەک ھۆکارێک بۆ گۆڕانکاری لەپێناو راستکردنەوە و بەرەوپێش بردن و بەدیھێنانی سەرکەوتنی زیاتر بۆ ھەرێمی کوردستان. قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، ھەمیشە خۆیان بە ‌قەرزدارباری کەسوکارە سەربەرزەکانی شەھیدان دەزانن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"مەریوان پیرباڵ" لێپرسراوی راگەیاندنی پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگا کۆدەبێتەوە و لە تەوەری یەکەمدا پرۆسەی دەنگدان بۆ دانانی " تاریق جەلال" بە قائیمقامی قەزای کۆیە دەکرێت و لە تەوەری دووەمدا چۆنییەتی دابەشکرنی نەوت و غاز تاوتوێ دەکرێت. مەریوان پیرباڵ وتیشی، لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا لیژنەی ناوخۆ راپۆرتەکان لەبارەی رووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن و تەقەکردنەکانی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر دەخاتەڕوو و گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەی دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ تۆڕی ڕووناکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکان کە جگە لە بەخشینی سیمایەکی جوان بە شەقامەکە کاریگەری زۆری دەبێت بۆ سەلامەتی شۆفێران، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ئێستادا ٧٠٪ی شەقامەکە کارەبای بەردەوامی بۆ دابین کراوە و بەم نزیکانە ھەمووی تەواو دەبێت.

لە ماوەی رابردوودا شەقامەکانی سلێمانی نۆژەنکرانەوە و نەمام و درەختی زیاتریش بۆ سەوزکردنەوەی شەقامەکان روێنران.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە کەسێک لە پێگەیەکی فەرمیی دەوڵەتدا ڕێگە بە خۆی بدات ئینکاری واقیعێکی مێژوویی و دیموگرافی و جیوگرافی بکات کە لە ڕاستیدا خۆشی قەناعەتی پێی نییە. ئەو بەڕێزە خۆشی سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە و، پێمان ناڵێ ئەو شوێنەی سەردانی کردووە کوێیە و ناوی چییە؟ 


جەختیش لەوەدەکەنەوە، ئەگەر ئەم بەڕێزە لە بوونی جیۆگرافیای کوردستان ھەر گومانی ھەیە با ئاوڕێک لە بەڵگەنامە و مێژووی عوسمانییەکان بداتەوە ئینجا بۆی دەردەکەوێت کوردستان ھەیە یان نییە. عەقلیەتی  نکوڵیکردنی میللەتێک و جیۆگرافیاکەی ھەمیشە سەرچاوەی کێشە و گیروگرفت بووە و بە ھیچ ئەنجامێک ناگات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیاز یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت لەگەڵ پێشنیازەیاسای ھەمواری یاسای سەلماندن و ھەموارەکانی دەکات.


لە تەوەرێکی تریشدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بە پێی کارنامەکەی کۆبوونەوەکە پڕۆسەی دەنگدان بۆ پڕۆژەیاسای ھەمواری یاسای بزربووەکان لە ھەڵمەتەکانی لەناوبردنی بە کۆمەڵی گەلی کوردستانی عێراق دەکرێت. ھەروەھا لە تەوەری کۆتاییدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاشکراشیکرد کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بارودۆخێکی تایبەت بووە و پەیوەندی بە کشانەوەی ئەمریکا نییە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست چونکە مانەوەی ئەمریکا لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی بە بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردوو لاوە ھەیە.


سەبارەت بە عێراق برێت مەکگۆرک باسی لەوەکرد، ئەمریکا پشتگیری لە سەروەری خاکی عێراق دەکات و بەردەوامیش دەبێت لە ڕاھێنان بە سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە، ھەر لە وتارەکەیدا مەکگۆرک نیگەرانی ئەمریکای خستەڕوو سەبارە بە دۆسییەی ئەتۆمی ئێران و وتی، جگە لە ڕێگەی دیپلۆماسی ڕێگەی تر کراوەیە لە بەردەممان. جەختیشیکردەوە ئێران دوژمی ئەمریکایە و دەیانەوێت ئازادی بگەڕێننەوە بۆ ئێرانییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"موقەدەم یاسین بەرزنجی" وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لە ماوەی چەند سەعاتێکدا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن کە دەیویست لە سلێمانی ھەڵبێت، ھەروەھا باندێکیشیان دەستگیرکردووە کە لەناو شاری سلێمانی بازرگانیان بە کەرەستەی مێژوویی و کەلەپووری کردووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...761762763764765...916