ژووری بازرگانی سلێمانی داواش دەکات ھەنگاوەکەی حکومەتی ھەرێم  بکرێتە بنەمایەک بۆ باجی کۆمپانیا و چالاکییە جۆراوجۆرەکانی تر و باج لەسەر پوختەی قازانج وەربگیرێت وەک لە یاسا بەرکارەکاندا ھاتوە.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، دوابەدوای بڵاوکردنەوەی پەیامی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەسەر وەستانی وەرگرتنی باج بەشێوەی ھەڕەمەکی لە پیشەوەران و خاوەن دووکان و پیشە بچووکەکان، وەکو ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ڕێکخراوەکانی کەرتی تایبەت سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

راشیگەیاند، ئەم ھەنگاوە بەچاکسازی و گرنگی پێدانی و بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت دەزانن .