بافڵ جەلال تاڵەبانی : زمانی ئێمە، شوناسی ئێمەیە و دەبێت بیپارێزین
کوردسات نیوز
٢١ی شوباتی ٢٠٢٢
بافڵ جەلال تاڵەبانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، لەناوچوونی زمانەکەمان واتە لەناوچوونی نەتەوەکەمان . نەتەوەیەک کە بەدرێژایی مێژوو خەباتی کردووە و قوربانی داوە لەپێناو ئازادی و سەربەخۆییدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی ھەموومانە پارێزگاری لە زمانی شیرینی کوردی بکەین. پەرەی پێبدەین و سنوورەکانی بەکارھێنانی فراوان بکەین. بوونی ئێمە وەک مرۆڤێکی خاوەن شوناس و نەتەوە، پەیوەستە بە پاراستنی زمانەکەمان و ھەموو ھەوڵێکیش لەپێناو کوردستان و دۆزە رەواکانیدا، بەبێ پاراستنی زمانی دایکمان بێئەنجام دەبێت.