یەکێتیی ژنانی کوردستان: لە کەمتر لە ٢ مانگدا ١٠ ژن کوژراون و سوتێندراون
کوردسات نیوز
٨ی ئازاری ٢٠٢٢
"کنێر عەبدوڵا" ئەندامی سکرتارییەتی یەکێتیی ژنانیی کوردستان ڕاگەیەندراوەکەی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ ٨ی مارس لە قۆناغێکی ھەستیاردا یاد دەکرێتەوە لە جیھاندا و لە کوردستانیش ڕەوشی ژنان لە پاشەکشەدایە و ڕۆژانە کوشتنی ژنان سەردێڕی ھەواڵەکانە.
وتیشی، لە کەمتر لە ٢ مانگدا ١٠ ژن کوژراون و سوتێندراون و پێویستە ژنان ببنە گەورەترین فشار بۆ جێبەجێکردنی یاساکان و حکومەتیش بە پلانی تۆکمە چاودێری جێبەجێکردنی یاساکان بکات.