ئاماژەی بەوەشدا، شێوەیەک پاڵپشت و ھاندەری ژنانی کوردستانن و بە توندی دژی ھەموو جیاکارییەکی ڕەگەزیی و نایەکسانییەک دەوەستنەوە، و بە گرنگییەوە لە ڕۆڵ و پێگەی ژنان دەڕوانن لە کۆمەڵگەدا و بە خەباتی لە مێژینە و ئەرکی خۆیانی دەزانن.

دەقی پەیامەکە ...

بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی ژنانەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە ژنانی کوردستان و جیھان دەکەم.

‏‎ئاشکرایە ژنان لە مێژووی ئێمەدا ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان ھەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی نادادی، قوربانی گەورەیان داوە لە پێناو یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی. ئەمڕۆ یادی ھەموو ئەو ژنە تێکۆشەرانە دەکەینەوە و بە پێزانینەوە لە خەبات و تێکۆشانیان دەڕوانین. لە ھەمان کاتدا خۆمان بە پاڵپشتی ڕاستەقینەی ژنانی ئازادیخواز و نوێخوازی ئەمڕۆ دەزانین.

‏‎بە نیگەرانییەکی زۆرەوە ڕایدەگەیەنم ئامارەکانی توندوتیژی دژی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ لە ھەڵکشاندایە، تا ئێستا ئەم دیاردە دزێوە لە نێو کۆمەڵگەی ئێمەدا بەردەوامی ھەیە. بۆیە لەم یادەوە پێویستە دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڵێن بدەن بە یاسا و سزایەکی توند سنوورێک بۆ ئەو جۆرە عەقڵییەت و کەسانە دابنێن، کە تاوەکو ئێستاش پێیان وایە شەرەف لە ژنکوژیدایە.

‏‎ھەر بۆیە ئێمە بە ھەموو شێوەیەک پاڵپشت و ھاندەری ژنانی کوردستانین و بە توندی دژی ھەموو جیاکارییەکی ڕەگەزیی و نایەکسانییەک دەوەستینەوە. بە گرنگییەوە لە ڕۆڵ و پێگەی ژنان دەڕوانین لە کۆمەڵگەدا و بە خەباتی لە مێژینە و ئەرکی خۆمانی دەزانین.
‏‎
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٨ی ئاداری ٢٠٢٢