د. مھاباد کامل: پێویستە تیمی لێکۆڵینەوە لە تاوانە ئەلکترۆنییەکان دروست بکرێت
کوردسات نیوز
٨ی ئازاری ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٨ی ئازاری ٢٠٢٢
دوای ئەوە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا وەک پێویست هاوکاری ئەمریک انەبوون لە جەنگی ئێراندا و چەندین جار یەکێتی ئەوروپای بە پڵنگێکی کارتۆنی وەسف کرد، سکرتێری گشتی ناتۆ دەڵێت؛ یەکێتی ئەوروپا سەکۆیەکە بۆ نیشاندانی دەسەڵاتی ئەمریکا.
مارک روت، سکرتێری گشتی ناتۆ بە فۆکس نیوزی راگەیاند، 500 فڕۆکەی ئەمریکی لە بنکە ئەمریکییەکانەوە لە ئیتاڵیا فڕیون بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆپراسیۆنی توڕەیی داستان ئامێز، کە ئەمەش زۆر گرنگ بوو بۆ ئۆپراسیۆنەکە.
دوا بە دوای لێدوانەکانی سکرتێری گشتی ناتۆ، ئیتاڵیا وەڵامی داوەتەوە و قسەکانی رەتکردەوە و رایگەیاند، تەنیا رێگەیان بە گەشتە تەکنیکی و لۆجستیکییەکان داوە و مۆڵەتی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دەرنەکردووە.
سکرتێری گشتی ناتۆ، لە وەڵامی رەخنەکانی دۆناڵد ترەمپ لە هاوپەیمانانی ناتۆ، کە پشتگیریان لە ئەمریکا نەکردوە لە جەنگەکەدا، دەڵێت؛ شتی وا نییە و یەکێتی ئەورپا لە راستیدا وەک سەکۆیەکە بۆ نیشاندانی دەسەڵاتی ئەمریکا.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، بەرنامەی موشەکی ئێران بەشێک نەبووە لە رێککەوتنی ئەم دواییە و لە داهاتووشدا نابێتە بابەتی دانوستان.
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژەدان بە رۆڵی بەرگریی و توانای وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەگەرئ ەوان موشەکەکایان نەبوایە، کە بۆ بەرگریی رەوای خۆیان بەکاری دەهێنن، ئێستا ئەمریکا و ئیسرائیل ئیسرائیل ئێرانیان وێران کردبوو، وەک چۆن غەززەیان وێران کرد و هیچ رەحمێکیان بە گەنجان و پیرەکان نەکرد.
مەسعود پزیشیکان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی بەسەر غەززە هات، دەرخەری ئەوە بوو، کە مافی مرۆڤ جگە لە درۆیەکی گەورە هیچی تر نییە.
ئەم لێدوانانەی سەرۆک کۆماری ئێڕان لە کاتێکدایە، سنوردارکردنی توانا موشەکییەکانی ئێران نیگەرانییەکی گەورەی ئیسرائیلە و یەکێک بوو لەو ئامانجانەی، کە بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ لە سەرەتای جەنگدا دایاننابوو، بەڵام تا ئێستا تاران رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری توانا موشەکییەکانی ببێت.